بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر تارا عەلی بابان پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵان باس لەو هۆکارە دەرەکییانە کردووە کە کاریگەرییان لە سەر گەشەی باڵای منداڵ دەبێت و وتی: هەر لە سەرەتای لەدایکبوونەوە تا پاش تەمەنی هەرزەکاری گەشەی باڵا بە بڕێکی دیاریکراوەی ساڵانە زیاد دەکات.
چەند هۆکارێکی دەرەکی هەیە کە کاریگەرییان لە سەر زیادبوونی باڵا هەیە کە لێرەدا ئاماژە بە گرنگترینیان دەدرێت:
1 – خواردن:
خۆراکی تەندرووست لە سەرەتای تەمەنی منداڵدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر گەشەی باڵا دەبێت، کەمی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەدخۆراکی درێژخایەن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ کورتە باڵایی.
گرنگە ڕۆژانە ئەم خۆراکانە بە منداڵ بدرێت:
پاقلەمەنییەکانی وەک نیسک، نۆک، فاسۆلیا، پاقلە، سۆیا و …. .
شیر و بەرهەمەکانی.
هێلکە.
گۆشتی سوور، مریشک و ماسی.
چەرەسات، گوێز و بادەم.
سەوزە گەڵا سەوزەکانی وەک سڵق، سپێناخ، پەڵپینە و …. .
ئەم خۆراکانە نابێت بە هیچ شێوازێک بە منداڵ بدرێت، لە بەر ئەوەی کە هۆکاری سەرەکی بەدخۆراکین:
ساردەمەنییە گازییەکان.
هەموو جۆرەکانی چپس.
2 – خەوتن:
خەوی تەندرووست زۆر گرنگە بۆ گەشە، بە واتایەکی دیکە منداڵ لە کاتژمێر 9 بۆ 10 ی شەو لە جێگادا بێت. هۆرمۆنی گەشە و غودەی دەرەقی لە کاتی خەودا دەردەدرێت کە هەر دوو کاریگەرییان لە سەر گەشەی ئێسقاندا هەیە.
3 – وەرزش:
بۆ نموونە خۆهەڵواسین، پەتپەتێن، مەلەکردن و ….. کاریگەرییان لە سەر هۆرمۆنی گەشە و زیادبوونی باڵادا هەیە./.