بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی باینجان سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستی جەستە هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت:
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و مادە کانگاییەکان وەک پۆتاسیۆم، کالسیۆم، کاربۆهیدرات، پرۆتین، مەگنسیۆم و چەندین مادەی بەسوودی دیکە.
دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنت کە جەستە لە بەرانبەر کاریگەریی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەپارێزێت، باینجام مادەیەکی تێدایە بە ناوی ئانتۆسیانین کە بەرپرسی ڕەنگی ئەم میوەیە، بە پێی توێژینەوەکان، ئانتۆسیانینێکی تایبەت بە ناوی ناسیۆنین لە باینجاندا هەیە کە ڕوبەڕوی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەبێتەوە.
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە سەر کۆمەڵە کەروێشکێک ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە باینجان دەتوانێت کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و هەروەها تری گلیسیرید کەم بکاتەوە، ئەم دوو پێکهاتەیە بە هۆکاری سەرەکی کێشەی تەندرووستییەکانی دڵ و دەمارەکان دادەنرێن.
شەکری خوێن ڕێک دەخات، باینجان خاوەن ڕیشاڵێکی زۆرە و بە ئارامی کە ڕیخۆڵەدا دەجووڵێت و بە هێورکردنەوەی پرۆسەی هەرسی خۆراکەکان دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن، بە پێی توێژینەوەکان پۆلی فێنۆڵ ی ناو پێکهاتەی باینجان وەرگرتنی شەکر لە خۆراکەکان کەم دەکاتەوە و بەرهەمهاتنی ئانسۆلین زیاد دەکات.
کێش دادەبەزێنێت، وەک وترا باینجان خاوەن ڕیشاڵێکی زۆرە و یەکێک لەو خۆراکانەیە کە کالۆرییەکی زۆر کەمە و ئەوەش بژاردەیەکی باشە بۆ ڕێجیم کردن و بە گشتی دابەزینی کێش، ڕیشاڵ هۆکارە بۆ ئەوەی درەنگ برسیت بێت و بەم جۆرە کالۆرییەکی کەمتر بە کار دێنن./.