بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ترۆزی بڕێکی زۆر کەم وزەی تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی وەک E,A,C,K لە گەڵ کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، کالسیۆم، لە گەڵ بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژەیەکی کەم کاربۆهیدرات و پرۆتین و ئاسن.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەکانی خواردنی ترۆزیی بڵاو کردووەتەوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت:
1 – پاراستنی دابەزینی کۆلیسترۆڵی خەراپ لە خوێن و دابەزینی پەستانی خوێن.
2 – پاراستنی کێشی جەستە و ڕێگاگرتن لە قەڵەوی و یارمەتی دابەزینی کێش لە کاتی ڕێجیم.
3 – یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا و ڕێگاگرتن لە توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.
4 – خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
5 – پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ و مێشک و بەهێزکردنیان.
6 – ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە و تینویەتی لە گەڵ یارمەتیدانی پاکبوونەوەی جگەر و جەستە لە مادە ژەهراوییەکان.
7 – خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک.
8 – نەهێشتنی قەبزی و هەندێک میکرۆبی ناو کۆئەندامی میز و میزەڕۆ.
9 – ڕێگریکردن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بەهێزکردنی یادەوەری.
10 – بەهێزکردنی مووەکانی قژ و پاراستنی لە سپیبوون و هەڵوەرینی قژ.
11 – پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوەی و نەهێشتنی چرچولۆچی و خاڵ و زیپکە و سیسی دەموچاو.
زیانەکانی زۆر خواردنی ترۆزی:
1 – هەستکردن بە تەمەڵی و بێهێزی.
2 – زیادکردنی کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمانی زەخت و دڵەکزێ و دەرمانی دژە مەینی خوێن.
3 – سکچوون و ئاوسانی سک./.