جام کوردی | JAMEKURDI
یه‌ك شه‌ممه‌, ئاب 14, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home کەلتوری

لە زانکۆی رازی کرماشان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامان بەڕێوەچوو + وێنە

جام کوردی - لە دوو رۆژدا و بە بەشداری دەیان توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئیران و سەدان توێژەر و ئەکادیمیست و مامۆستایانی زانکۆ لە زانکۆی رازی کرماشان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامان بەڕێوەچوو.

ته‌مموز 19, 2022
in کەلتوری
0
لە زانکۆی رازی کرماشان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامان بەڕێوەچوو + وێنە
0
SHARES
4
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

‏‎بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنفرانسەکە بە دروشمی (کەلەپووری جیهانیی هەورامان و گەشەپێدانی بەردەوام- گرنگی تۆماری جیهانیی هەورامان لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە) ئەنجامدرا. لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا و لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا وەزیری رۆشنبیری ئێران و پارێزگاری کرماشان و نوێنەری هەورامان لە پەرلەمانی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانیتری ئێران وتەیان پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر گرنگی بایەخدانی فراوانتری حکومەت بە هەورامان کردەوە. هاوکات عەباس غەزالی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ناوی چڤاکی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستانەوە وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەسەر گرنگیپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەورامان کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە «پێویستە هەوڵی فراونکردنی کاری هاوبەشی نێوان رۆشنبیران و توێژەران بدرێت بۆ ئەوە باشتر بەسەر ئاڵەنگارییە کلتورییەکاندا سەرکەوتوو بین.»

لە پانێڵێ یەکەمی کۆنفرانسەکەشدا هەریەک لە (د. حەسەن دانایی فەڕ) باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق، (د. موئمین زەڵمی) مامۆستای زانکۆ و رۆشنبیری هەرێمی کوردستان، و (د. محەمەدرەزا مەجیدی) نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە یۆنسکۆ وتاریان پێشکەش کرد.

لای خۆیەوە د. موئمین زەڵمی رایگەیاند: هەورامان دەتوانێت لە چەند گۆشە نیگای جیاوازەوە ببێتە ئەڵقەی بەهێزکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژەی بەوەشکرد «گرنگە بەرپرسانی هەورامیی لە هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی نزیکتریان هەبێت لە پێناو باشترکردنی پەیوەندی دوو حکومەت، هەروەک سود لە لایەنی گەشتیاری هەورامان وربگیردرێت (گەشتیاری دیپلۆماسی) بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێگەی هەورامان و دۆخی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئەوەی کە لە ناوچەی هەورامان کەمترین توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان هەیە دەکرێت ببێتە ئولگوویەکی سەرکەوتوو بۆ باشترکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا و هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران دەتوانن سود لە ئەزموونی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەورامان وربگرن».

 ئەو رۆشنبیرەی هەرێمی کوردستان پێشنیاری سازکردنی کۆنفرانسی هاوبەش و هەوڵی هونەری و فەرهەنگی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی کرد و باسیلەوەشکرد: «سنوری جوگرافی هەرێمی کوردستان و ئێران لە ناوچەی هەورامان تەنها جۆگەیەکی ئاو لە ناو باخە گوێزەکانی ناحیەی بیارە جیایکردووەتەوە و هەڵگرتنی ڤیزای سەفەر بۆ دانیشتوانی هەورامان و کردنەوەی ناوچەی بازرگانی ئازاد لە هەورامان دەتوانێت خزمەتێکی فراوان بە پەیوەندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.»

لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەشدا دەیان توێژەری زانکۆکانی ئێران و سلێمانی و هەولێر توێژینەوەکانیان لەسەر تەوەرە جیاوازەکانی کۆنفرانسەکە پێشکەش کرد.

هەورامان ناوچەیەکی فراوانی سەرسەوزی کوێستانییە لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەی دانیشتوانەکەی بە نزیکەی ٧٠٠٠٠٠ هەزار کەس هەژمار دەکرێت کە نزیکەی ٦٠٠ گوند و شار و شارۆچکەی دەکەوێتە سنوری ئێران و ٢٣ گوند و ناحیە و شارۆچکەی دەکەوێت سنوری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.

Previous Post

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی: هێرشی سەر سوریا لە زیانی تورکیا و لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت

Next Post

لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

Next Post
لە زانکۆی رازی کرماشان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامان بەڕێوەچوو + وێنە

لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

9 − six =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020