بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە 19 ی تەمموزی 2022 لە شاری تاران بە فەرمی پێشوازیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.
ئەردۆغان شەوی ڕابردوو بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و ئەمە یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ ئێران لەو کاتەوە کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ڕەئیسی دەستی بە کارەکانی کردووە.
بڕیارە لەم سەردانەدا چەندین ڕێکەوتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق لە بوارە جیاجیاکان واژۆی لە سەر بکرێت./.