جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانێکی چوار ڕۆژەدا بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە دەر لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، لە سعوودیە لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، میسر، عێراق و ئەردەن کۆبووە.
سەردانەکەی بایدن لە کاتێکدا بوو کە لە چەندین هەفتەی پێشترەوە سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پرۆژەیەکی بەربڵاوی میدیایی بە هاوکاری میدیاکانی ڕۆژئاوا و میدیا فارسی زمانەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بانگەشە و پڕوپاگەندەیەکی زۆریان سەبارەت بەوەی کە سەردانەکەی بایدن بە تەواوی دژی ئێرانە، دەستپێکرد.
ئەوان ڕایانگەیاند کە سەردانەکەی بایدن پیشاندەری هاوڕێبوون و هاوکاریی ئەمریکایە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵێکە بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی تەل ئەبیب لە ناوچەکە و پێکهێنانی بەرەیەکی سیاسی و سەربازی بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی ئێران.
ئەو هەوڵە میدیاییەی کە دەبینرا و بە تایبەت لە ڕۆژانی ئامادەبوونی بایدن لە ناوچەکە ئاراستە دەکرا، وەها بوو کە بڵێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆدەنگییەکی بۆ جێبەجێکردنی بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی زایۆنیستەکان لە دژی ئەم وڵاتە بەدیهێناوە.
لە ژێر کاریگەری ئەم شەڕە دەروونییەدا، هەندێکیش لە ناوخۆی ئێران بە خوێندنەوەی ئەوەی کە شەڕی دژ بە ئێران نزیکە و گوشارەکان زیاتر دەبێت، باسیان لەوە دەکرد کە باشترە تاران مەرجەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دۆسیەی ناوەکیدا قبووڵ بکات.
بەشێک لەو بانگەشە میدیاییەش پێش سەردانەکەی بایدن بۆ هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە پێناو بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە دەگەڕایەوە.
هەڵمەتە میدیاییەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە بواری وزەدا شکستی هێنا، لە ڕاگەێندراوی کۆتایی لوتکەی جەدە و لە بەیاننامەی هاوبەشی سعوودیە و ئەمریکا و تەنانەت لە وتاری سەرکردەکانی ئامادەبوونی کۆبوونەوەکەی جەدە، بە هیچ شێوازێک باس لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت نەکرا و عادل جۆبەیر وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیەش بە فەرمی ڕایگەیاند کە سعوودیە و ڕێکخراوی ئۆپێک لە سەر بازاڕی نەوت بڕیار دەدەن نەک سیاسەت و کاریگەری میدیایی.
شکستی سیناریۆی هاندانی وڵاتانی عەرەبی بەرەو زیاترکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان سەرەڕای پڕوپاگەندەی زایۆنیستەکان لە لێدوانی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەورووپی هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکە دەبینرێت، بە شێوازێک کە کڵاوس مولێر لە بەرپرسانی کەرتی وزەی ئەڵمانیا هۆشدارییدا کە ئەم وڵاتە بە بێ گازی ڕووسیا لە وەرزی زستان تووشی کێشە دەبێت. هەروەها ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنساش هۆشدارییدا کە پاییز و زستانی ئەمساڵ بێگومان دژوار دەبێت.
خاڵێکی دیکە ئەوەی کە پڕوپاگەندەی میدیایی زایۆنیستەکان لە سەر خێراکردنی ڕەوتی سازشتی عەرەبی لە گەڵ ئەم ڕژێمە و کۆدەنگیی سیاسی و سەربازی لە دژی ئێران نەک تەنیا لە ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جەدە ئاماژەی پێنەدرا بەڵکوو هەڵوێستی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە و تەوەری سەرەکی ڕاگەێندراوەکە لە سەر تێڕوانینی هاوکاری لە گەڵ ئێران بووە.
ئەگەرچی لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سعوودیە جارێکی دیکە باس لە دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و گرنگی ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی لە لایەن ئێرانەوە کتا، بەڵام بە پێی ئەوەی کە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا چەکی ناوەکی شوێنی نابێتەوە، ئەم لێدوانانەش بە کردەوە کاریگەریی نابێت و تەنیا بڵاوکردنەوەی چەند وشەیەکی بێ کاریگەری کردارییە.
گرنگتر ئەوەی کە نەک لە جەدە کۆدەنگییەک لە دژی ئێران نەبینرا بەڵکوو بەشێکی زۆری ئامادەبووان ڕژێمی زایۆنیستییان بە هۆکاری سەرەکی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ناو برد، وەک چۆن کە میری قەتەر لە وتارەکەی خۆیدا جەختیکردەوە کە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە هۆکاری سەرەکی و سەرچاوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە. ناوبراو دژ بە لێدوانی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بە هەڕەشەپیشاندانی دۆسیەی ناوەکی ئێران وتی کە ئێمە جەخت لە سەر مافی بەدەستهێنانی وزەی ناوەکی ئاشتیخوازانە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەینەوە.
هەروەها فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیەش ڕایگەیاند کە هیچ پلانێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی ناوچەیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە و ئەگەریش هەبێت ڕیاز تێیدا بەشدار نابێت.
شکستی سیناریۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی وەها بوو کە تەنانەت میدیای دەنگی ئەمریکاش ڕایگەیاند لە سەردانەکەی بایدن باس لە زیاترکردنی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت، دابینکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی هاوبەش و پێکهێنانی ناتۆی ناوچەیی نەکراوە و سعوودیە وێڕای ڕەتکردنەوەی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، دیپلۆماسیی بە باشترین بژاردە لە بەرانبەر بە ئێران ناو برد.
بە پێی ئەوەی کە لە کاتی سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سعوودیە و لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە ڕوویدا، دەتوانین بڵێین کە سیناریۆ و شەڕی دەروونیی زایۆنیستەکان لە دژی ئێران نەک تەنیا مسۆگەر نەبووە بەڵکوو بووەتە ڕیسواییەکی نوێ بۆ ئەم ڕژێمە.
سیاسەت و تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر وڵاتانی ناوچەکە پیشاندەری بەهێزبوونی پێگەی تارانە و هەوڵەکان بۆ یەکگرتنی وڵاتانی ناوچەکە بە بێ دەستێوەردانی دەرەکیش بەردەوام دەبێت./.