بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران، وتی: بێگومان سەردانەکەی بەڕێز ئەردۆغان بۆ ئێران خاڵێکی وەرچەرخان لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت و لەم دانوستانەشدا ئیرادەی هەر دوو وڵات جیدییە.
ڕەئیسی وتی: لە کۆبوونەوەمان سەبارەت بە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژ کرا و پێم وایە ئەم ئاستەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان بە پێی دەفرایەتی و توانای هەر دوو وڵات گونجاو نییە و دەتوانێت لە ئاستێکی بەرزتردا بێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دامەزراندنی شارۆچکە پیشەسازییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کە بە هاوبەشی کاری لە سەر دەکرێت، وتی: دامەزراندنی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیا و چالاککردن و کەڵک وەرگرتن لە کۆمپانیا زانست بنەماکان لە نێوان هەر دوو وڵات تەوەرێکی دیکەی دانوستانەکان بووە.
وتیشی کە بڕیارە ڕێکەوتنی گواستنەوەی گاز نێوان هەر دوو وڵات کە بۆ 25 ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، درێژ بکرێتەوە و شێوازێکی گەورەتر لە خۆ بگرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە چالاکی ئەو کۆمپانیانەش کە ئەمڕۆ لە تورکیا چالاکی دەکەن و دەتوانن لە ئێرانیش چالاکییان هەبێت، وتی کە ئەمە لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات دەبێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لە سەر هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری ئەمنیدا کردەوە و وتی: ئاسایشی سنورەکان لە نێوان تاران و ئەنکەرە جەختی لە سەر کراوەتەوە و لە گەڵ ئەمانەش لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، مادە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان وتووێژ کرا.
ناوبراو سەبارەت بە تیرۆریزم وتی: ئەگەرچی تیرۆریزم بە ناوە جیاجیاکان دەناسرێت بەڵام بە واتای ئەوەیە کە مەترسی و هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی خەڵک و دەبێت ڕوبەڕوی تیرۆریزم بە هەر ناو و نیشانێکەوە ببینەوە تا ئاسایشی سنورەکان پارێزراو بێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە لە سەر هاوکارییەکانی تاران و ئەنکەرە لە ناوچەکەش وتووێژ کرا و جەخت لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا کراوەتەوە./.