بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەراس حەمدانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەغدا بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند کە ئەم ژوورە داوا لە کەرتی تایبەتی عێراق دەکات هاوکارییەکانی خۆیان لە گەڵ سەرجەم کۆمپانیاکانی تورکیا ڕابگرن.
ناوبراو هەروەها سەرەڕای بوونی پەیوەندیی نزیک لە نێوان کۆمپانیاکانی عێراق و تورکیا، داوای قەدەغەکردنی سەرجەم کاڵا و بەرهەمەکانی تورکیای کرد وەک گەیاندنی پەیامێکی توندی گەلی عێراق لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە تۆپبارانەکەی زاخۆ و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی.
حەمدانی وتی کە ڕێژەی ساڵانەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی عێراق و تورکیا 20 ملیار دۆلارە و قەدەغەکردنی کاڵای تورکی زیانێکی گەورە بە ئابوریی ئەم وڵاتە دەگەێنێت./.