بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو گرووپی نەناسراو کە خۆیان بە عێراقی ناساندووە، بەرپرسیاریەتی هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیایان لە هەرێمی کوردستان گرتە ئەستۆ.
ڕۆژی هەینی بنکەی سەربازی بامەڕنی لە هەرێمی کوردستان بە درۆن کرایە ئامانج.
گرووپی ” سرایا اولیاء الدم ” بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ ڕایگەیاندووە کە وەک تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی هێرشکەی زاخۆ بووە.
ئەو گرووپە هۆشداریی داوە کە ئەگەر هێزەکانی تورکیا لە عێراق نەکشێنەوە، هێرشی دواتر لە خاکی ئەو وڵاتە دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە گرووپێک بە ناوی ” لواء احرار العراق ” لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیاریەتی هێرشی سەر بنکەی سەربازی تورکیای لە ناوچەی زیلکان گرتە ئەستۆ./.