بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی زیاتر لە ڕێژەی پێویستی جەستە دەبێتە هۆی زیاتربوونی کێش، لە بەر ئەوەی کە ئەو وزەی کە بەکار نەهێنراوە، وەک چەوری دەمێنێتەوە. لە لایەکی دیکەوە لە ئەگەری کەم خواردن، کێش دادەبەزێت و ئەمەش گرفتی زۆری بە دواوە دەبێت.
بە مەبەستی هەبوونی بەرنامەیەکی خۆراکیی هاوسەنگ دەبێت بەشێکی زۆر لە خۆراکەکان بەکار بهێندرێت تا جەستە سەرجەم مادە پێویستەکانی وەربگرێت.
ئامۆژگاری ئەوە لە پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراکەوە کراوە کە پیاوان ڕۆژانە نزیکەی 2500 کالۆری و ژنان نزیکەی 2000 کالۆری بەکار بێنن، سەرەڕای ئەمەش زۆربەی خەڵک بەراورد بە ڕێژەی پێویستی ڕۆژانەی خۆیان کالۆری زیاتر بەکار دێنن.
لە درێژەدا هەشت ئامۆژگاری گرنگ و سەرەکی بۆ هەبوونی بەرنامەیەکی خۆراکیی هاوسەنگ لە پێناو پاراستنی تەندرووستی جەستە و دەروون ئاماژەی پێدەدرێت:
1 – ئەو خۆراکانە بەکار بێنن کە کاربۆهیدراتی نیشاستەیی بە ڕێژەی فیبری زۆرەوەیان هەیە.
2 – میوە و سەوزەی زۆر بخۆن.
3 – زۆر ماسی بخۆن.
4 – خواردنی چەوری و شەکر کەم بکەنەوە.
5 – کەمتر خوێ بەکار بێنن، کەسانی بەساڵاچوو نابێت ڕۆژانە زیاتر لە 6 گرام خوێ بەکار بێنن.
6 – چالاکی جەستەیتان هەبێت و کێشی گونجاوی خۆتان بپارێزن.
7 – تینو نەبن و بە ڕێژەی پێویست لە ڕۆژدا ئاو بخۆن.
8 – ژەمی بەیانی لە ژەمەکانی ڕۆژانەی خۆتان لا نەبەن./.