بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتووێژێکی تەلەفوونیی دوو کاتژمێری سەبارەت بە ڕێکارەکانی پتەوکردنی هاوکارییە دووقۆلییەکان و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بە تایبەت ئاسایشی وزە و خۆراک دانوستانیان کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وتووێژەدا بە ئاماژە بە گەشەی بەرچاوی هاوکارییە سیاسی و ئابورییەکان لە گەڵ وڵاتانی جیهان، سزا و گەمارۆکانی ئەمریکای لە دژی ئێران لە زیانی ئابوریی جیهان بە تایبەت ئەورووپا ناو برد.
ڕەئیسی ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕۆڵی گرنگی ئێران لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە بە تایبەت خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆرییستییەکان نەدەبوو، ئەمڕۆ داعش لە ئەورووپا خەلافەتی ڕادەگەیاند.
وتیشی کە چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە لە دەستی گەلان و حکومەتەکانی ناوچەکەیە و دەستێوەردانی دەرەکی دژی ئاسایش و سەقامگیرییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی تێکدەرانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپیی لە دانوستانەکانی ناوەکیدا شەرمەزار کرد و وتی کە هەر هەنگاوێک لە پێناو گوشارخستنە سەر گەلی ئێران زیان بە متمانەی سیاسی دەگەێنێت./.