بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئبتسام غەراوی ڕۆژی شەممە 23 ی تەمموزی 2022 وتی کە سوپای داگیرکاری تورکیا سەروەری نیشتمانیی عێراقی پێشێلکردووە و لەمەش زیاتر موڵەتی مانەوە بەو هێزانە لە ناو خاکی عێراقدا نادرێت.
ناوبراو وتی: تورکیا 5 بنکەی سەربازی گەورە و زیاتر لە 100 سەنتەری سەربازیی لە خاکی عێراقدا هەیە و فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە تا ئێستا 20 هەزار گەشتیان بە ئاسمانی عێراقدا کردووە.
غەراوی وتی کە هاوشێوەی ڕوبەڕوبونەوەی داعش، ڕوبەڕوی پەکەکە، سوپای تورکیا یان هەر هێزێکی دیکە دەبینەوە کە سەروەری وڵاتەکەمان پێشێل دەکەن./.