بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەیی ڕاگەیاند کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە ئێران بۆ ماوەی 5 ساڵ 400 مێگاوات کارەبا هەناردەی عێراق دەکات.
ناوبراو وتی: ئامانج لەو ڕێکەوتنە تەنیا هاوردەی 400 مێگاوات کارەبا نییە، بەڵکوو باشترکردنی کوالیتی کارەبا و زیاترکردنی ئیمکانیاتی عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست لە خۆ دەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە ئەو ڕێکەوتنە بە پێی پێدانی تێچووەکە و هەروەها پێویستیی عێراق واژۆ کراوە.
ئەحمەد موسا وتی کە عێراق دەتوانێت لەو کاتانەی پێویستی نەبێت، ئەو بڕە کارەبایە هاوردە نەکات.
پێشتر عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ڕێکەوتنێکی گشتگیر لە بواری وزە لە گەڵ عێراق واژۆ کراوە./.