بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانۆڕی سەربازیی ئەمساڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی – شەممە 23 ی تەمموزی 2022 – لە ڕوانگەی شارەزایانی کاروباری عێراقەوە هەڵگری چەندین تایبەتمەندی بووە، ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە دوو بواری ئەمنی و سیاسی چەندین پەیامی گرنگی ئاراستەی لایەنەکانی ناوخۆ و دەرەوە کردووە.
1 – تایبەتمەندی و پەیامە ئەمنییەکانی مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی:
بەشداریی هێزەکانی سوپا و دژە تیرۆری عێراق
مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بەشداریی تێدا کرد و لە گەڵ ئەویش فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەی ئەمنی و سەربازییەکانی ئەم وڵاتە تێیدا ئامادە بوون.
بوونی ئەم کەسایەتییانە لە مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی بابەتێکی نوێ نییە، هەرچەندە زۆر گرنگە، بەڵام لە گەڵ گرنگیی بەشداریی سەرکردە عێراقییەکان، شارەزایان دەڵێن بەشداریی هێزەکانی دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق لە گەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی پیشان دەدات کە حەشد شان بە شانی ئەو هێزانەی عێراق وەستاوە و پیلانی هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پیشاندانی حەشد وەک دژبەر و ڕکابەری ئەو هێزانە پووچەڵ دەکاتەوە.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەم ڕوانگەوە ئەم تایبەتمەندییەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە تویتێکدا باس کردووە و ڕایگەیاندووە کە حەشد قەڵغانی بەرگری لە گەلی عێراق و لایەنگری ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتەیە لە گەڵ سوپا، پۆلیس و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و لە داهاتووشدا وا دەمێنێتەوە.
چەک و کەرەستە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە مانۆڕەکەی ئەمساڵ
لە مانۆڕەکەی ئەمساڵ لە چەندین جۆرە چەکی سووک، مامناوەند و قورسی نوێ ڕوونوێنی کرا. بەشداریی تانکەکانی تی 72 و تی 52، تۆپهاوێژەکان، درۆنەکانی ڕاسد و حەسیب، سیستەمە پێشکەوتووە ستراتیژییەکانی درۆن، جۆرەکانی ڕادار و کەرەستەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی، مووشەک هاوێژەکان، سیستەمەکانی پەیوەندی و ….. لە گرنگترینی ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەن کە لەو ڕێوڕەسمەدا بینران.
چاودێران دەڵێن کە ئەم دەسکەوتانە پیشاندەری ڕەوتی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و توانای خۆڕێکخستنە لە گەڵ تەکنۆلۆژیای نوێ، ئەو هێزەی کە گۆڕانکاری بەرچاوی لە ڕیزەکانی خۆیدا نمایش کردووە.
سەلمان زەیدی شارەزا لە کاروباری ئەمنی ڕایگەیاندووە کە مانۆڕی بەهێزبوونی حەشدی شەعبی بە زیاتربوونی پێداویستییە سەربازییەکان پیشان دەدات کە فەرماندەیی باڵای ئەم هێزە گرنگی بە گۆڕانکاریی تەکنۆلۆژیا و سەربازیی دەدات.
حەشد ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات و ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە پێ دەنێتە جیهانی چەکە مۆدێڕن و پێشکەوتووەکان و دەتوانێت بە پشت بەستن بە تواناکانی، ئاسایشی عێراق لە بەرامبەر کێشە ئەمنییەکان دەستەبەر بکات.
ڕێکخستنی باڵای حەشدی شەعبی
محەممەد لامی شارەزای کاروباری ئەمنی پێی واتە کە مانۆڕە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی لە کەمپی سەربازیی شەهید مەحمەداوی، سرنجڕاکێش و لە ڕووی ڕێکخستن و هاوئاهەنگی نێوان یەکە سەربازییەکان لە ئاستێکی باڵادا بووە.
لەم ڕووەشەوە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی دووبارەی لە قارەمانەکانی حەشدی شەعبی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی، مانۆڕە سەربازییەکەی ئەم هێزەی بە پیشاندەری ئامادەیی سەربازی و توانای جەستەیی ئەوان ناو برد و وەک دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی ناوی هێناوە کە بەردەوام ڕووی لە گەشەسەندنە.
قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە هەمان شێوە ئاماژەی داوە کە مانۆڕەکەی حەشد، شکۆی عێراقی پیشانداوە و ئەوانەی بێهیوا کردووە کە خەون بە لاوازبوونی عێراقەوە دەبینن.
پەیامی تایبەت بە تورکیا
بە بۆچوونی شارەزایان هاوکاتبوونی مانۆڕە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی لە گەڵ دەسدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، ئەو پەیامە دەگەێنێتە ئەوانەی خاک و سەروەری ئەم وڵاتە پێشێل دەکەن کە حەشد بۆ پاراستنی عێراق، خاک و بەرژەوەندییەکانی، بژاردەی بەرگریی لە بەردەستە و دەتوانێت یەکێک لە کارتە گرنگ و کاریگەرەکانی عێراق لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی تورکیا بێت.
کازم ئەلحاج شارەزا و شرۆڤەکاری عێراقی ڕایگەیاندووە کە مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی پەیامێکی دڵنیایی دەداتە گەلی عێراق کە دەتوانن بە پشت بەستن بەم هێزە ڕوبەڕوی هەڕەشە ئەمنییەکان ببنەوە و حەشدی شەعبی مەرجەعێکی سەرەکییە بۆ هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەر دەسدرێژی و داگیرکاری و کێشەیەک لە دژی سەروەری و دەسەڵاتی عێراق، چ لە لایەن ئەمریکاوە بێت یان تورکیا.
2 – تایبەتمەندی و پەیامی سیاسیی مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی:
کازم ئەلحاج سەبارەت بە پەیامی گەورەی سیاسی مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە یەکێک لەو پرسانەی پێشتر باس دەکرا ئەوە بوو کە هەندێک هەوڵیان دەدا حەشد وەک بەشێک لە دانوستان و وتووێژەکان بەکار بێنن بەڵام حەشدی شەعبی پیشانیدا کە خۆڕاگرتر لەوەیە و موڵەتی ئەوە نادات لە دانوستانە سیاسییەکاندا مامەڵەی پێوە بکرێت یان هەندێک هەوڵی لاوازبوونی بدەن. حەشدی شەعبی لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە بە دوور لە دانوستان و سازشتە سیاسییەکان بوەستێت و یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم سەربەخۆییەش بوونی پێگەی جەماوەری لە ئاستی عێراق و پشت بەستن بە فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵای عێراقە، هەر بۆیە پەیامی سیاسیی مانۆڕەکەی حەشدی شەعبی ئەوەیە کە هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت وەک بەشێک لە دانوستانەکان باسی ئەم هێزە و داهاتووی بکات./.