بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش وازهێنان لە جگەرەکێشان چەند گۆڕانکارییەک بە سەر جەستەدا دێت کە ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت:
پاش 20 خولەک لە وازهێنان لە جگەرەکێشان پەستانی خوێن و لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی دەگەڕێتەوە، لە بەر ئەوەی کە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن.
تەنیا پاش تێپەڕبوونی 2 کاتژمێر ئارەزوی جگەرەکێشانت بۆ دەگەڕێتەوە، ڕەنگە ببێتە هۆی توڕەیی کەسەکە یان تێکچوونی خەو بە هۆی ئالودەیی کەسەکە.
پاش تێپەڕبوونی 8 کاتژمێر ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا زیاد دەبێت، بەمەش خوێنی زیاتر دەگاتە خانەکان و دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی خانەکان.
پاش 24 کاتژمێر کەسەکە تووشی کۆکە دەبێت و سییەکانی پاک دەبێتەوە لەو مادە ژەهراوییانەی کە بە هۆی جگەرەکێشانەوە لە سییەکان کۆبوونەتەوە.
پاش 48 کاتژمێر دەمارخانەکان دەستدەکەن بە گەشەکردن، هەروەها هەستەوەرەکانی زمان دەگەڕێتەوە بۆ کەسەکە کە ڕەنگە بە هۆی جگەرەکێشانەوە هەستەوەرەکانی زمانی لە دەست دابێت.
پاش 75 کاتژمێر کەسەکە تووشی دڵ تێکەڵهاتن و ئازاری ماسولکەکانی دەبێت، هاوکات قەلەقی و نائارامی ڕوو لە کەسەکە دەکات.
پاش یەک مانگ ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە و زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجە لە کەسەکەدا کەم دەبێتەوە.
پاش تێپەڕبوونی سێ بۆ نۆ مانگ خانەکان دەست دەکەنەوە بە گەشە و سییەکانی پاک دەبێتەوە و ڕزگاری دەبێت لە هەناسەتەنگی.
پاش تێپەڕبوونی ساڵێک ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەبێتەوە بۆ نیوە بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرەیان نەکێشاوە.
پاش تێپەڕبوونی 15 ساڵ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ یەکسان دەبێتەوە لە گەڵ ئەو کەسانەی جگەرەیان نەکێشاوە./.