بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باشترکردنی سوڕی خوێن، کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و هەبوونی ژیانێکی درێژخایەنتر لە ڕێگای هەبوونی بەرنامەی پیاسەکردنی بەردەوام مسۆگەر دەبێت.
لە درێژەدا هەندێک تایبەتمەندی و سوودی پیاسەکردن لە سەر دابینکردنی تەندرووستی جەستە بە گشتی ئاماژەی پێدەدرێت، ئەڵبەت تەنیا ئاگاداربوون لەم خاڵانە گرنگ نییە و باشتر ئەوەیە کە پیاسەکردن لە ڕیزی بەرنامەی ڕۆژانەی ژیاندا بێت.
1 – سووتاندنی چەورییەکان:
پیاسەکردنی زیاتر بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی موتابۆلیسمی جەستە، ڕێژەیەکی زیاتر لە چەوری دەتوێنێتەوە و توێژینەوەکان پیشان دەدەن پیاسەکردن بۆ لەناوبردنی چەوری ورگ کە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵی لێدەکەوێتەوە پەیوەندی هەیە و کاریگەرە، لە ڕاستیدا تەنیا ڕێگای کاریگەر بۆ لەناوبردنی چەوری ورگ، پیاسەکردنە.
2 – بەرزکردنەوەی ڕێژەی وزەی جەستە:
پیاسەکردن بە ڕێژەیەکی مامناوەند و بۆ ماوەیەکی درێژ دەتوانێت وزەی جەستەی ئێوە ڕێکبخاتەوە و لە کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە کاریگەری ئەرێنیی هەبێت.
3 – بەهێزکردنی قاچەکان:
پیاسەکردن بۆ ئێسک سوودی زۆری هەیە. توێژینەوەکان پیشان دەدەن ئەو ژنانەی کە ڕۆژانە یەک و نیو کیلۆمەتر پیاسەکردنیان هەیە، بەراورد بەو ژنانەی کە ڕێژەی پیاسەکردنی کەمتریان هەیە، ئێسکی بەهێزتریان هەیە، هەروەها پیاسەکردن بۆ کەمکردنەوەی خێرایی لەدەستدانی ئێسکی قاچەکان زۆر کاریگەرە.
4 – باشکردنی کرداری هەرس:
پیاسەکردنی درووست بۆ هەرسکردنی ئاسانی خۆراک یارمەتیدەری کۆئەندامی هەرس دەبێت و توێژینەوەکان ئەوەیان پیشان داوە کە پیاسەکردن پاش نان خواردن بۆ هەرسکردنی سوودی هەیە، بە تایبەت ئەوەی کە پیاسەکردن پاش نان خواردن، مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە کەم دەکاتەوە.
5 – کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی:
پیاسەکردن نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە، 30 خولەک پیاسەکردن، 3 تا 5 جار لە هەر هەفتە بۆ ماوەی 12 هەفتە، لە سەدا 47 نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
6 – وەرگرتنی باشتری ڤیتامین دی:
پیاسەکردن لە سرووشتدا و لەو ڕۆژانەی هەتاو هەیە، دەتوانێت ڕێژەیەکی زیاتر لە ڤیتامین دی بە جەستە بگەێنێت کە لە ڕێگای تیشکی هەتاوەوە دەبێت و ئەم ڕەوتەش بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان و ددانەکان بە پێویست دادەنرێت.
7 – ڕێگری لە شەکرەی جۆری 2:
پیاسەکردن ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 دەکات، بەرنامەکانی ڕێگری لە شەکرە پیشان دەدات کە 150 خولەک پیاسەکردن لە هەفتەدا و دابەزاندنی تەنیا لە سەدا 7 ی کێشی جەستە (نزیکەی 5 تا 7 کیلۆ) دەتوانێت تا لە سەدا 58 مەترسییەکانی توشبوون بە شەکرە کەم بکاتەوە.
8 – خەوتنی باشی شەوانە:
ئەگەر کێشەی خەوتنی شەوانەتان هەیە، ئەوە بزانن کە پیاسەکردن پێش خەوتن یارمەتیدەری ئێوە دەبێت لە گەیشتن بە خەوێکی باش و ئەویش لە ڕێگای زیاتربوونی کاریگەری ملاتۆنین، واتە هۆڕمونی خەوی سرووشتی.
9 – باشتربوونی کرداری دڵ:
پیاسەکردن دڵی ئێوە بەهێز دەکات و لە بەر ئەوەی کە چەشنێک وەرزشکردنە، دەبێتە هۆی زیاتربوونی لێدانی دڵ و باشتربوونی سوڕی خوێن.
10 – هەڵسووکەوتی باشتر:
پیاسەکردن دەبێتە هۆی زیاتربوونی وەبەرهێنانی ئەندرۆفین، ئەو هۆڕمونەی هەڵسووکەوتی مرۆڤەکان باشتر دەکات.
ڕۆژانە هەزار هەنگاو پیاسە بکەن
فەرزاد شیدفەڕ مامۆستای زانستی خۆراک لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران سەبارەت بە ڕۆڵی پیاسەکردن لە دابینکردنی تەندرووستی ڕایگەیاند کە پیاسەکردن ڕۆڵی کاریگەری لە تەندرووستی کەسەکاندا هەیە و لە ئێستادا زۆربەی توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەگەر کەسێک ڕۆژانە هەزار هەنگاو پیاسە بکات دەتوانێت تەندرووستی خۆی دەستەبەر بکات.
ناوبراو وتی: بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک بە خێرایی دوو مایل لە کاتژمێردا هەنگاو بنێت و پیاسە بکات بە پێی ئەوەی کە هەر مایل بە 1.8 لە سەر دەی کیلۆمەتر دادەنرێت و لە کاتژمێردا دوو مایل واتە 3600 مەتر هەنگاو بنێت ئەگەر ئەو کەسە 60 کیلۆ کێشی هەبێت لە یەک کاتژمێردا نزیکەی 150 کیلۆ کالۆری وزە بەکار دەهێنێت کە لە ماوەی دوو کاتژمێر ئەم ڕێژەیە دەگاتە 300 کیلۆ کالۆری.
مامۆستای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران وتی: ئەم ڕەوتەش دەبێتە هۆی هەبوونی جەستەیەکی ڕێک و پێک، هەر بۆیە ئەگەر خێرایی پیاسەکردنەکە زیاتر بێت، بەکارهێنانی وزەش زیاتر دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بە خێرایی سێ مایل لە کاتژمێر پیاسە بکات بەکارهێنانی وزەشی زیاتر دەبێت.
شیدفەڕ وتی کە یەکێک لە ڕێگاکانی هەبوونی جەستەیەکی ڕێک و پێک پیاسەکردنە و لە سەرجەم کەسەکان بە کێشی جیاوازەوە پیاسەکردن دەتوانێت بۆ سووتاندنی چەوری، هەبوونی جەستەیەکی ڕێک و پێک، تەندرووستی و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندرووستی جەستەیی و دەروونی یارمەتیدەر بێت.
کەمترین کاتی پێویست بۆ پیاسەکردن
ئەو مامۆستای زانکۆ وتی: بە گشتی کاتی پیاسەکردن دەبێت لانیکەم 30 خولەک بێت و کەمتر لەمەش کاریگەریی نابێت، هەر چی خێرایی پیاسەکردنەکەش زیاتر بێت باشترە و دەتوانین بگەینە جەستەیەکی ڕێک و پێک.
سەرەتا 5 خولەک جەستەتان ئامادە بکەن
مامۆستای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران وتی: لە پیاسەکردندا باشترە سەرەتاکەی بۆ ماوەی 5 خولەک جەستە ئامادە بکرێت و پاشان بۆ ماوەی 60 خولەک پیاسەکردن بە خێرایی هەبێت و پاش ئەوەش دیسانەوە بۆ ماوەی 5 خولەک بە هێواشی پیاسە بکرێت./.