بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد یاسری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ئامانجی حکومەتی تورکیا لە داگیرکردنی باکوری سوریا و عێراق، وتی: ئەردۆغان لە سەدا 10 ی خاکی سوریای بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە جیا کردووەتەوە و دەیەوێت بەم شێوەیە کەرکوک و موسڵیش لە عێراق جیا بکاتەوە.
ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد لە سەرجەم کارتەکانی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ گوشاری سەر تورکیا و گۆڕینی سیاسەت و تێڕوانینی ئەم وڵاتە کەڵک وەربگرێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو کە تورکیا لە دەسدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە ئامانجی دیکەی هەیە نەک شەڕی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان./.