بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پردی مارنان لە سەردەمی دوورەوە وەک پردی جی یان پردی شارستان کە هۆکاری پێکەوەلکانی بەشی باکوری کەناراوی ڕووباری زایەندەڕوود بە بەشی باشوری بووە، هەبووە و بووەتە هۆکاری پێکەوەلکانی دوو کەناراوی باکور و باشوری ڕووبارەکە لە ڕۆژئاوای شاری ئەسفەهان و گوندی ماربین لە ڕێگای پردی مارناناەوە پەیوەندیی بە گوندەکانی بەرامبەرەوە لە بەشی باشوری کەناراوای ڕووبارەکەوە هەبووە.
شێوازی ئەمڕۆی پردەکە لە گەڵ بینای سەردەمی سەفەوییەکان گۆڕانکاریی بە سەردا نەهاتووە بەڵام لە چەندین قۆناغدا نۆژەن کراوەتەوە.
لە نزیک شاری ئەسفەهان ڕووباری زایەندەڕوود چەندین پێچاوپێچی هەبووە و بەم هۆیەوە گوندەکەیان بە ناوی مارنان یان مارینانەوە ناو بردووە و لەم شوێنەشدا پردی مارنانیان کردووەتەوە کە پردەکە جوڵفا دەگەێنێتە گوندی مارنان.
پردەکە لە ئێستادا کەوتووەتە شاری ئەسفەهان، شەقامی موتەهەری، لە نێوان پردی ئاسن و پردی وەحید./.