بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەر دەرکی قەیسەرییە بە دەروازەی ئەم بازاڕە دادەنرێت، بازاڕەکە بە ناوی بازاڕی سوڵتانیش ناوبانگی هەیە و لە گرنگترین و بەشکۆترین ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتنی سەردەمی سەفەوییەکان بووە و کە ساڵی 1029 ی کۆچی مانگی (سەردەمی سەفەوییەکان) لە باکوری گۆڕەپانی مێژوویی ئیمام (گۆڕەپانی نەخشی جیهانی ئەو سەردەمە) کراوەتەوە کە گۆڕەپانی ئیمامی بە گۆڕەپانی عەتیق یان گۆڕەپانی کۆن و ئەسفەهانی سەردەمی سەلجوقییەکان دەبەستێتەوە.
پێکهاتەی بازاڕی قەیسەرییەی ئەسفەهان بە شێوازی دوو نهۆمی بەرزە کە نهۆمی سەرەوەی تایبەت بووە بە کاروباری کارگێڕی و بازرگانی و لە نهۆمی خوارەوەش دووکانەکانی بازاڕەکە لە تەنیشت یەکتردا جێگیر بوون. ئەم بازاڕە گەورەیە بازاڕی دیکەشی لێکەوتووەتەوە و هەندێک لەوان هێشتا چالاکن و تایبەتن بە پیشە جیاجیاکان.
بە درێژایی ئەم شاڕێگا سەرپۆشراوە کە هەندێک لە بیانییەکان بە ناوی نیگارخانەی سەرپۆشراو ناویان هێناوە چەندین شوێنیش بۆ کاروباری ئائینی هەبووە بە ناوەکانی مزگەوتی سەدر، مزگەوتی بەرگدورەکان، مزگەوتی نوێ، مزگەوتی شوشە، مزگەوتی جاڕچی و مزگەوتەکانی دیکەش کە بازرگانەکان و چالاکوانانی ئەو بازاڕەی تێدا کۆدەبووە.
لەم بازاڕەدا شوێنە کەلتورییەکانیش بوونیان هەبووە و ئەمەش گەشەیەکی زۆری بە بازاڕەکە دابوو، وەک خوێندنگەی کاسەگەران، هارونیە، جەدەی گەورە، جەدەی بچووک، مەلا عەبدوڵڵا و …. کە بە شێوازی بیناسازیی تایبەتی ئێرانی دەیان ساڵە بوونەتە شوێنی سەردانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
دامەزراوە ئابورییەکانیش بە بەشێکی سرنجڕاکێشی بازاڕی قەیسەرییەی ئەسفەهان دادەنرێن و هەندێک لەوان هێشتا چالاکن و بەناوبانگرتینی ئەوانیش بریتین لە: سەرای ئەردەستانییەکان، سەرای خانی، سەرای ئاغا، سەرای پێ درەختی سووتاو، سەرای میرسماعیل، سەرای تەلار، سەرای خوانسارییەکان، سەرای گوڵشەن، سەرای فەخر و سەرای جاڕچی.
ئەو شوێنانەش لە گەڵ کاروانسەراکان بازاڕی قەیسەرییەی ئەسفەهانیان کردووەتە ناوەندێکی چالاک و گەشتیارانی بیانی لە سەردانەکانیان بۆ ئێران شوێن بە شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و لە سەفەرنامەکانی خۆیان ئەوەشیان باس کردووە./.