بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی زانایانی بەیروت لە بەیاننامەیەکدا هەر چەشنە پەیوەندییەکی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هیچ پردێکی مرۆڤی یان ئائینی لە نێوان لوبنان و ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بوونی نییە و لە ڕوانگەی دەستوورەوە ئەم ڕژێمە دوژمنی لوبنانە.
دەستەی زانایانی بەیروت ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەم دوژمنایەتییە، هەندێک لە ناوخۆی لوبنان هەوڵ دەدەن لە دژی دەستوور کودەتا بکەن تا بەستێنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دابین بکەن.
بە پیی ئەو بەیاننامەش، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی هیچ کات ڕوو نادات و یاسا لە سەروی هەمووانەوەیە و دەبێت هەمووانیش پابەندی بن./.