بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی کشانەوەی خۆیی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
پێشتریش هەر یەک لە نوری مالیکی و هادی عامری کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندبوو.
ئەعرەجی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە 9 مانگە پرۆسەی سیاسی عێراق گەیشتووەتە بنبەست و ئەمەش زیانی بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک و وڵات گەیاندووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی ئەعرەجیدا هاتووە: ” بە پێی ئەوەی کە پێم وایە وڵات پێویستی بە هەنگاوی بوێرانە هەیە، دەستخۆشی لە لێژنەی بەڕێزی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم کە ناوی منیان وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران دانابوو، کشانەوەی خۆم بە فەرمی ڕادەگەێنم و هیوادارن برایان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و عێراق هەڵبژاردنی درووستیان هەبێت “.
بە کشانەوەی ئەعرەجی، لە ئێستادا تەنیا ناوی محەممەد شیاع سودانی و عەلی شوکری وەک کاندیدەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ماوەتەوە./.