بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەمید کاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەکەمی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی شاندە ئێرانی و عێراقییەکە بۆ تاوتوێکردنی کردنەوەی چەند بنکەیەکی پاسەوانی سنوری لە لایەن عێراقەوە لە حاجی ئۆمەران بووە.
ناوبراو وتی: لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکان بۆ پاراستنی سنورەکانی هەر دوو وڵات و ڕێگری لە دیاردەی قاچاخ و هاتووچۆی نایاسایی تاوتوێ کرا.
بە وتەی ناوبراو، شاندە ئێرانییەکە پێشوازیی لە کردنەوەی ئەو سێ بنکەی پاسەوانی سنورییە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە کردووە کە لە 31 ساڵی ڕابردووەوە هیچ هێزێکی سەربازیی تێدا جێگیر نەکراوە./.