بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی بە تەواوی کەوتە ژێر کاریگەری کشانەوەی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە و سیاسەتی کەمپینی زیاترکردنی گوشارەکان.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی یادداشتەکەیدا وەبیریهێناوەتەوە کە زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی هێناوە، هاوکات سەرەڕای زیاترکردنی هەوڵی لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنی ناوەکی، خەڵکی ئێران لە قازانجە مادییەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان بێبەش کران./.