بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە لە ماوەی 4 مانگی ڕابردوو 4 ملیار دۆلار لە قەرزی هەناردەی گاز و نەوت بۆ ئێران گەڕاوەتەوە.
ناوبراو وتی کە لە پرسی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانیش گرێبەستەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراوە و تا ئەمڕۆش ئەو گرێبەستانە 14 ملیار دۆلار بووە.
ئەوجی سەبارەت بە کێڵگەی هاوبەشی نەوتیی ئێران – عێراق ناسراو بە ئازادەگان وتی: ئازادەگان گەورەترین کێڵگەی هاوبەشی ئێران و عێراقە کە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بودجەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکان بۆ دابین کراوە.
وەزیری نەوتی ئێران وتی کە لە ئێستادا ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیەدا بەرهەم دێنین و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو دەگاتە ڕۆژانە 570 هەزار بەرمیل./.