جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 31, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕژێمی زایۆنیستی سەرچاوەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ناوچەکەیە

جام کوردی – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان وتی کە یەکێتی ئەورووپا درێژە بە هەوڵەکانی لە پێناو گەیشتن بە ئەنجامی دانوستانەکان دەدات و ئێمەش بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش و بەردەوام ئامادەین.

ته‌مموز 27, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
0
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕژێمی زایۆنیستی سەرچاوەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ناوچەکەیە
0
SHARES
10
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سەبارەت بە ڕەوتی گەشەسەندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەندین پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە تێڕوانینی ئەرێنیی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات لە سەر پەیوەندییەکانی نێوانیان، پێشوازیی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە ڕەوتی گەشەسەندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ناوی برد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بوونی ڕژێمی زایۆنیستیی بە هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە ناو برد و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵیدا کۆبوونەوەی جەدە بکاتە سەرچاوەیەکی قەیران بۆ ناوچەکە بەڵام بە تێگەیشتوویی وڵاتانی بەشداری ناوچەکە، پرسی هاوکاری ناوچەیی، پێشکەوتن و ئاسایش جەختی لە سەر کرایەوە.

ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانیش وتی کە یەکێتی ئەورووپا هەوڵ دەدات دانوستانەکان بگاتە ئەنجام و ئێمەش ئامادەی ئەوەین ڕێکەوتنێکی باش و بەردەوام بکرێت.

شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش لەو وتووێژەدا بە ئاماژە بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوو وڵات لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتییە سیاسییەکانی بە ئامرازی گەیشتن بەو ئامانجە و پتەوکردنی برایەتی نێوان هەر دوو گەلی ئێران و ئیمارات ناو برد.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات وتی: گومان لەوەدا نییە نەک تەنیا دەتوانین گەرمی پەیوەندییەکانمان بگەڕێنینەوە بەڵکوو ئاسۆی نوێش بە ڕووی پەیوەندییەکانماندا بکەینەوە.

وتیشی کە دەرفەتی زۆری ئابوری بۆ هەر دوو وڵات دابین کراوە کە دەتوانین بە باشترین شێواز کەڵکی لێ وەربگرین، هەروەها بۆ ئێمە ئاشتی و سەقامگیری و خێر و بەختەوەری بۆ ئێران وەک وڵاتی برا و دراوسێ گرنگە./.

Previous Post

کۆبوونەوەی شاندی پاسەوانی سنوریی ئێران و عێراق لە حاجی ئۆمەران

Next Post

بە بەشداری ٣٠٠ فێرخواز خولێکی ڕۆژنامەنوسی بەڕێوە چوو + وێنە

Next Post
بە بەشداری ٣٠٠ فێرخواز خولێکی ڕۆژنامەنوسی بەڕێوە چوو + وێنە

بە بەشداری ٣٠٠ فێرخواز خولێکی ڕۆژنامەنوسی بەڕێوە چوو + وێنە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

nine − 1 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020