جام کوردی | JAMEKURDI
دوو شه‌ممه‌, ئایار 29, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home کەلتوری

قامووسی زمانی کوردی بەرهەمی مامۆستا عەبدوڕەحمان زەبیحی چاپ و بڵاوکرایەوە

جام کوردی - ناوەندی خانی لە درێژەی چالاکییەکانی‌دا و بەتایبەت لە درێژەی چاپ‌کردنەوەی دووبارەی بەرهەمە کلاسیکە کوردییەکان‌دا، بە شێوەیەکی شایان و ڕازاوە، ئەمجارەیان فەرهەنگی شاز و نایابی “قامووسی زمانی کوردی” بەرهەمی مامۆستا عەبدوڕەحمان زەبیحیی چاپ و بڵاو کردەوە.

ته‌مموز 27, 2022
in کەلتوری
0
قامووسی زمانی کوردی بەرهەمی مامۆستا عەبدوڕەحمان زەبیحی چاپ و بڵاوکرایەوە
0
SHARES
20
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردەوە؛ پێموانییە خوێنەرێکی کتێبی کوردی هەبێ، بە شوێن و پێگەی فەرهەنگی قامووسی زمانی کوردی نەزانێ. بێ‌گومان هەر خوێنەرێک بە چاوخشاندنێکی ئاسایی بۆی دەردەکەوێ کە ئەو فەرهەنگە چەندە وردبینانە نووسراوە و تا چ ڕادەیەک مێتۆدی فەرهەنگ‌نووسی و زانستی‌بوون تێیدا ڕەچاو کراوە.

زۆربەی چالاکانی بواری فەرهەنگ‌نووسی کۆکن لەسەر ئەوەی هەتا ئێستاش فەرهەنگێکی کوردیی وا نەنووسراوە کە تا ئەو ڕادەیە وردبینی و زانستی‌بوون تێیدا لەبەرچاو گیرابێ.

بەڵام هەمووانیش زۆر بەداخەوەن بۆ ئەوەی کە تەنیا دوو پیتی ئـ و بـ لەو فەرهەنگە شازە لە بەر دەستی خوێنەری کورددایە و وەک زۆر شت و لایەنی دیکەی ئێمە، بەداخەوە، بە ناتەواوی و بێ‌سەرەنجامی ماوەتەوە.

بەڵام هەر لەو دوو پیتەش‌دا هێندە بابەتی ورد و بەپێز دەبینرێ کە ئەوڕۆ بۆتە بنچینە و بنەڕەت بۆ ڕۆنانی فەرهەنگی وشەی کوردی.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی قامووسی زمانی کوردی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی زانستی، باس لە ڕیشەی وشەکان دەکا و دیاریی کردووە کە هەر وشەیەک لە چ زمانێکەوە هاتووە، یان سەر بە کام شێوەزاری کوردییە. هەروەها ڕۆڵی وشەکانی لە ڕێزمان‌دا دیاریی کردووە کە ناو، فێعل، فاعل، سفەت یان…چین. هەروەها بە هێنانەوەی شاهید و نموونە لە ئەدەبی زارەکی، یان شێعری شاعیرانی کلاسیکی کوردی، فەرهەنگەکەی دەوڵەمەندتر کردووە و هاوتا یان دژی بۆ وشەکان نووسیوە و زۆر جار شەرح و لێکدانەوە و زانیارییەکانی لە فەرهەنگ بەرەو ژوورتر دەڕۆن و تا ئاستی ئەنسکلۆپێدیا(دایرە‌المعارف) بەرز دەبێتەوە.

“قامووسی زمانی کوردی” پێک‌هاتووە لە دوو پێشەکیی و پیتەکانی ئـ و بـ ، پێشەکیی هەوەڵ وتارێکی چڕ و پڕ و زانستیی مامۆستا زەبیحییە بە نێوی “سەرەتایەکی مێژوویی زمانی کوردی”، کە لەودا بە وردی باسی پێشینەی زمانی کوردی، زمانی هێندوئورووپایی، زمانی مادەکان، زمانی پارسیی کۆن، زمانی پەهلەوی و زمانی کوردیی پاش ئیسلام و لەهجەکانی زمانی کوردی دەکا.

هەروەها وتاری فەرهەنگ‌نووسیی دوکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف، لە پێشەکیی دووهەم‌دا دانراوە.

ناوەندی خانی هەوڵی داوە بە شێوەیەکی شایان و ڕازاوە و بەبێ دەست‌تێوەردان و سەپاندنی بۆچوونی ویراستار و … ئەم بەرهەمە کلاسیک و بنەڕەتییە چاپ و بڵاو بکاتەوە.

شایانی باسە، ئەم کارە، بەرهەمی چالاکیی تیمێکی پسپۆر لە ناوەندی خانییە کە ماوەیەکە هەوڵ دەدەن بەرهەمە کلاسیک و ڕەسەنەکانی کوردی بەوپەڕی دڵسۆزی و بەبێ گۆڕان و بە ئەمانەت‌دارییەوە بگەیێننە دەستی خوێنەری کورد.

Previous Post

“بێنیشتمان” لە کەرکووک نمایش کرا

Next Post

“نانی پیرۆز” خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”ی بەدەستهێنا

Next Post
“نانی پیرۆز” خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”ی بەدەستهێنا

"نانی پیرۆز" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی بەدەستهێنا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

three + seven =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020