بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی گومرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماری بازرگانی نانەوتیی وڵاتی لە 4 مانگی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا 46 ملیۆن و 815 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 34 ملیار و 480 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕ کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 19 گەشەی هەبووە.
پشکی هەناردە لە بازرگانیی چوارمانگەی ئێران 35 ملیۆن و 656 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 17 ملیار و 240 ملیۆن دۆلار بووە کە بەراورد بە 4 مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 22 گەشەی هەبووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتەش، چین بە کڕینی 10 ملیۆن و 63 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 5 ملیار و 617 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 6 ملیۆن و 932 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 398 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 3 ملیۆن و 952 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 2 ملیار و 264 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 3 ملیۆن و 363 هەزار تەن بە بڕی 2 ملیار و 60 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە یەک ملیۆن و 327 هەزارتەن کاڵا بە بەهای 567 ملیۆن دۆلار، پێنج ئامانجی سەرەکی و یەکەمی هەناردەی کاڵای ئێرانی لە 4 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی بوون.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی گومرۆکی ئێران، 11 ملیۆن و 159 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 17 ملیار و 240 ملیۆن دۆلار لە 4 مانگی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی هاوردە کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 17 گەشەی کردووە.
ئیمارات بە هەناردەی 3 ملیۆن و 600 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 4 ملیار و 875 ملیۆن دۆلار، چین بە یەک ملیۆن و 186 هەزار تەن بە بەهای 4 ملیار و 422 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 983 هەزار تەن بە بەهای یەک ملیار و 787 ملیۆن دۆلار، هیندستان بە 528 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 859 ملیۆن دۆلار و ڕووسیا بە 930 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 599 ملیۆن دۆلار، ئەو 5 وڵاتەن کە لە ماوەی 4 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی زیاترین هەناردەیان بۆ ئێران هەبووە./.