کاوە محەممەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، وتی: تورکیا پەکەکەی کردووەتە بیانووی هێرش و دەسدرێژییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە بە بڕوای من ئەگەر پەکەکەش نەبێت ئەو سیاسەتەی تورکیا هەر بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: هەڵوێستەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەم دەسدرێژی و هێرشانە دڵخۆشکەر نین بەڵکوو بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان خۆیان بوونەتە چاوساغ و ڕێنماکەری تورکیا و هەروەها دژی ئەو خەڵکانەش وەستاون کە لە هەرێمی کوردستان دژایەتی تورکیا دەکەن.
کاوە محەممەد وتی: بەردەوام لە دژی خۆپێشاندەران وەستاون و ڕێگا نادەن چالاکی دژ بە تورکیا بکرێت، هەندێک لە خۆپێشاندەران بەم هۆیەوە دەستبەسەر کراون، ئەو لایەنانە پێیان ناوخۆشە خەڵک لە کوردستان دژایەتی تورکیا دەکات کە ئەمەش جێی شەرمەزارییە، هەروەها هەڵوێستی عێراقییەکانیش لاواز بووە و تەنیا دەرکردنی بەیاننامە و ئیدانەکردنی ڕووداوەکان بووە کە ئەوەش هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت.
ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هۆکاری لاوازیی هەڵوێستەکانی حکومەتی هەرێم لە دژی داگیرکاری و پەلامارەکانی تورکیا، وتی: لە بەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان هێز و حکومەتێکی وەهای نییە پارێزگاری لە ئاسایش و ژیان و کەرامەتی خەڵکەکەی بکات و بەدەر لەمەش مامەڵەیەکی حزبییانەی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبووە و پەیوەندییە دەرەکییەکانی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی حزبی داڕشتووە.
کاوە محەممەد لە کۆتاییدا وتی: بوونی بەرژەوەندی حزبی بە تایبەت لە پەیوەندییەکانی دەرەوە وایکردووە کە حکومەتی هەرێم نەتوانێت دژی تورکیا بوەستێتەوە و بە پێچەوانەوە دژی ئەو خەڵکانە وەستاوە کە لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی حکومەتی ئەنکەرە هەڵوێستیان نواندووە و بە داخەوە بەشێک لە هێزە کوردییەکان بە هەمان نەفەسی تورکیاوە پەکەکەیان کردووەتە بیانوو کە حکومەتی تورکیا بە هۆی بوونی هێزەکانی پەکەکەوە دەسدرێژی دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان.
وتووێژ: سەردەشت محەممەد