بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی چوارشەممە 27 ی تەمموزی 2022 ی بەغدا هاتووە کە ” پاش ئەوەی کە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەنگاوی کرداری و تەواوکەریان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانی دەستپێکرد و لە سەر کاندیدکردنی کەسایەتییەکی نیشتمانی و ناسراو بە لێزانی و بێ لایەنی گەیشتنە کۆدەنگی. لە ڕۆژی ڕابردووەوە، هەندێک جموجوڵ و بانگهێشتکردنی گوماناوی بینراوە کە تێیدا هانی پیلانگێڕی، ئاژاوەگێڕی و لەناوبردنی ئاشتی مەدەنی دراوە “.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاندووە ” ڕووداوە خێراکانی ڕۆژی چوارشەممە و ئەوەی کە بە ئاسانی موڵەتی چوونە ژوورەوە بە ناوچەی سەوز و پەرلەمان و دامەزراوە یاساییەکان درا و هەروەها ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ نەکردووە، هەندێک گومانی درووست کردووە، هەر بۆیە ئێمە حکومەتی کاربەڕێکەر بە بەرپرسی تەواوی ئاسایشی فەرمانگە حکومییەکان، فەرمانبەرانی ئەوان، شاندە دیپلۆماسییەکان و موڵک و ماڵی خەڵک و گشتی دەزانین و لەم حکومەتەش داواکارین کە بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگری لە ئاژاوەگێڕی و جموجوڵە نایاساییەکان هەنگاوی پێویست بنێت “.
لە بەشی کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە ە ” هەروەها داوا لە گەلی ئازیزی عێراق دەکەین کە لە بەرامبەر پیلانگێڕی دوژمنان ووشیارتر بن و ڕوبەڕوی هەر پیلانگێڕییەک ببنەوە کە خەڵک و ڕۆڵەکانی ئەوان بوونەتە ئامرازی جێبەجێکردنی “./.