ئەگەرچی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە سیستەمە دیمۆکراتییەکان یەکێک لە ڕێگاکانی گەیاندنی پەیامی ناڕەزایەتی خەڵکە بە بەرپرسان، بەڵام دەسدرێژی و هەڵکوتانە سەر پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی یاسایی بە هیچ شێوازێک پاساو هەڵناگرێت.
عێراق لە کاتێکدا پاش خۆپێشاندانەکانی تشرینی 2019 جارێکی دیکە ئاڵۆزی و خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی بە خۆوە بینی کە ڕەوتی سەدر وەک ئەو گرووپەی دەیەوێت خۆی بە یاسادانەر و دەسەڵات بە دەستی عێراق دابنێت، هەوڵی درێژەدان بەم ڕێگایە و بەرفراوانترکردنی خۆپێشاندانەکان دەدات، تەنانەت خۆپێشاندانە سیاسییەکەی خۆیی ناو ناوە شۆڕشی موحەڕەم و ئەمەش دیارە چ ئامانجێکی لە پشتەوەیە.
لە خۆپێشاندانەکانی تشرینی 2019 و 2020 لانیکەم 550 کەس کوژران و 30 هەزار کەسیش لە خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بریندار بوون، ئەڵبەت لە پاش ئەو خۆپێشاندانانە چەند داواکارییەکی خۆپێشاندەران وەک گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی ئاراستەی سیستەمی سیاسی عێراق دابین کرا، پاش ئەوەش و لە ژێر کاریگەری یاسای هەڵبژاردنەکان ڕێکاری نوێ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک دابین کرا بەڵام خۆپێشاندانی سەدرییەکان ئەوەی ڕوون کردەوە کە ئەوان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان تەنانەت پابەندی یاسای نوێش نابن.
خاڵی گرنگ، بێ هەڵوێستی حکومەت و هێزە ئەمنییەکانە لە بەرامبەر ئەو دەسدرێژییەیە کە کرایە سەر ناوچەی سەوز و بینای پەرلەمان، لێرەدا دەتوانین بڵێین کە چەشنێک لە هاوئاهەنگی لە نێوان حکومەتی کاربەڕێکەر و لایەنی ئەنجامدەری خۆپێشاندانەکان بۆ پەکخستنی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەبووە.
ئەوەی کە دەبێت باس بکرێت، هەوڵ و پیلانگێڕی چەندین لایەنی ناوخۆییە کە بە پاڵپشتی وڵاتانی دەرەوە و لە ڕێگای میدیاکانەوە هەوڵی گەورەپیشاندانی جموجوڵی سەدرییەکان و تێکدانی ئاسایشی گشتی عێراق و ئارامیی ئەم وڵاتەیان دەدا. ئەو لایەنانە خۆپێشاندانی سەدرییەکانیان بە واتای کۆتایی هێنان بە هەوڵی پێکهێنانی حکومەت لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی و کاندیدکردنی شیاع سودانی ناو دەبرد. لە ڕووداوەکانی بەغدا دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە کێ لە پشتەوەی بەئەنقەست جوڵاندنی لایەنگرانی سەدرەوەیە بۆ تێکدانی دۆخی ناوخۆیی عێراق و ڕێگری لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە.
لە عێراق یاسا دەبێت قسەی یەکەم و کۆتایی بکات، ئەمەش خواستی خەڵکی ئەم وڵاتەیە، لە هەلومەرجی ئێستادا نەک تەنیا دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکانی ساڵی 2019 قازانجی نابێت بەڵکوو لەشکرکێشییەکانی سەر شەقامیش لە لایەن هەندێک کەسی وەک سەرۆکی ڕەوتی سەدرەوە بە ئەنجام ناگات. ڕەنگە ئەنجامی ئەم هەلومەرج و پیلانگێڕییە تەنیا دواکەوتنی پرۆسە یاساییەکان بە تایبەت بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بێت. بێگومان زیانی ئەم دواکەوتنە و هەروەها ئاژاوەگێڕی نوێی سەدرییەکانیش تەنیا بۆ گەلی عێراقە و ئەوانەش دەستیان لە پشتەوەی ئەم پیلانەوەیە، دەیانەوێت لە سەر حسێبی عێراق و گیانی خەڵکەکەی بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن./.