بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە کێشەی ئەگەری سەردانیکردنی تایوان لە لایەن سەرۆکی کۆنگرێسەوە وتی کە جۆبایدن پێی وایە ئەم سەردانە پەیوەندیی بە کۆشکی سپییەوە نییە و ئامۆژگاریی ئەوەشی ناکات کە ئەو سەردانە بکات یان نە.
کارین جان پیێەر ڕایگەیاند کە ئەگەری سەردانەکەی سەرۆکی کۆنگرێس پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و ئێمە ناتوانین لە سەر ئەو سەردانە بڕیار بدەین.
ناوبراو وتی کە بایدن 36 ساڵ سیناتۆر بووە و دەزانێت کە ئیش و کاتی کۆنگرێس چۆنە و پەیوەندی بە سەرۆک کۆمارەوە نییە کە سەرۆک و ئەندامانی کۆنگرێس سەردانی کوێ دەکەن، هەر بۆیە بە ئاشکرا دژایەتی ناکات./.