بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین، دەستێوەردانەکانی ئەمریکای لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان بە درێژەپێدەری سیاسەتی تاک جەمسەریی ئەو وڵاتە ناو برد کە ئێستا بووەتە هەڕەشەیەک لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی لە سەرەکیترین بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی تاران ناو برد و لەم چوارچێوەدا پاڵپشتی لە سیاسەتی چینی یەکگرتووی بە سیاسەتی سەرەکی و نەگۆڕدراوی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێڕای جەختکردنەوە لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ چین لە سەرجەم بوارەکان بە دوور لە کاریگەری گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان، وتی کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دووبارەکردنەوەی نموونەی شەڕی سارد لە جیهان هێمای لاوازی و شکستی ئەو وڵاتەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان، وتی: ئەمریکا وەک پێشێلکاری ڕێکەوتنی ناوەکی، پێویستی بە بڕیاری سیاسی و هەنگاوی جیدی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ نایاساییەکان لە دژی ئێران و لایەنەکانی دیکەش هەیە.
لە درێژەی ئەو وتووێژەدا شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین، ستایشی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵاتی لە بواری نێودەوڵەتی و پاڵپشتی بەرانبەری تاران و پەکین لە هەڵوێستەکانی هەر دوو وڵات لە بابەتە جیاجیاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد.
ناوبراو وتی کە چین دژی سیاسەتی گوشار و تاک جەمسەرییە لە جیهان./.