بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک زانیاریی لە سەر سوود و زیانەکانی خواردنی سرکەی سێو خستووەتەڕوو.
سوودەکانی بەکارهێنانی سرکەی سێو:
یارمەتیدانی دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی چەوری ورگ. پێویستە دوو کەوچک لە گەڵ کوپێک ئاو تێکەڵ بکەیت و 20 تا 30 خولەک پێش ژەمی نان خواردن بخورێتەوە، بەڵام بە تەنیا ناتوانێت کێش دابەزێنێت بەڵکوو بڕی خۆراک کەم بکرێتەوە و وەرزش زیاتر بکرێت.
یارمەتی دابەزینی ئاشتی شەکر لە خوێندا دەدات و ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەم دەکاتەوە بەڵام باشترە لە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم بەکار نەهێندرێت.
یارمەتی دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ و بەرزی پەستانی خوێن دەدات.
یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ دەدات.
یارمەتی خۆپاراستن لە هەوکردنی جومگەکان دەدات.
ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە کێشەی کەم خەوی و شەونخونی و تێکچوونی خەو لە ئەو کەسانەی ئەم کێشانەیان هەیە.
کاریگەری هەیە لە نەهێشتنی هەوکردنی گورچیلە و میزڵدان و پاککردنەوەی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ.
ڕۆڵی گرنگی هەیە لە نەهێشتنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان لە ناو جەستەی مرۆڤدا.
یارمەتی چارەسەرکردنی هەوکردنی قوڕگ دەدات بە مەرجێک یەک کەوچک لە گەڵ یەک کەوچکی دیکە شیلەی هەنگوین و کوپێک ئاو تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی 1 تا 2 خولەک غەڕغەڕەی پێ بکرێت، ئەمەش ڕۆژانە 2 بۆ 3 جار بێت.
یارمەتی چارەسەرکردنی تێکچوونی گەدە و دڵەکزێ و سکچوون دەدات بە مەرجێک یەک کەوچک لە گەڵ کوپێک ئاو تێکەڵ بکرێت و 20 تا 30 خولەک پێش ژەمی نان خواردن بخورێتەوە.
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی شوێنی پێوەدانی مێشولە و دووپشک بە خستنی یەک دڵۆپ سرکەی سێو لە سەر شوێنەکە و داپۆشینی بە لەزگەیەک.
یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەدات.
کاریگەریی هەیە لە نەهێشتنی بۆنی ناخۆش یان خورو یان هەوکردنی پێیەکان، ئەویش بە دانانی پێیەکان لە ناو دەفرێکی ئاو لە گەڵ دوو کەوچیکی چێشت لە سرکەی سێو.
یارمەتی چارەسەرکردنی دەوالی قاچ دەدات لە ڕێگای مەساجکردنی شوێنی دەوالییەکە بە گیراوەیی یەک کەوچک لە ناو پەرداخێک ئاو بۆ ماوەی 3 تا 5 خولەک ڕۆژانە 2 بۆ 3 جار.
زۆر گرنگە بزانن کە سرکەی سێو دەرمان نییە و شوێنی دەرمان ناگرێتەوە و نابێت زۆری لێبخورێتەوە و پێویستە کاتی بەکارهێنانی کەم بکرێتەوە لە ڕێگای تێکەڵکردنی 1 تا 2 کەوچکی لە ناو پەرداخێک ئاو یان بکرێتە ناو زەڵاتە و لە کاتی چێشت لێنان بەکار بێت.
ڕۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی موەکانی قژ و کەمکردنەوەی قژی چەور.
ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندرووستی پێست و کەمکردنەوەی زیپکە و پەڵە و پاککردنەوەی پێست بەڵام نابێت ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر پێست.
زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی سرکەی سێو:
کلۆربوونی ددان.
کەمبوونەوەی چڕی ئێسک و نەرمبوونەوەی ئێسک.
هەوکردنی کۆڵۆن و ژان و پێچی ناو سک و زیاتربوونی نیشانەکانی تەهیجی کۆڵۆن.
سووتانەوەی سورێنجک و گەڕانەوەی خواردن لە گەدەوە بۆ سورێنجک.
مایەسیری.
هەستیاربوون و سوربوونەوەی پێست.
سووتانەوەی ناو گەرو بە تایبەت لە منداڵان ئەگەر بە هەڵە بخورێتەوە.
گۆڕانی ڕەنگی پێست و ئەگەری توشبوون بە هەندێک نەخۆشی پێست، بێگومان زانراوە کە سرکەی سێو سوودی نییە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە، بە پێچەوانەوە لە ئەو حاڵەتانەدا چرچ و لۆچی دەم و چاو زیاتر دەکات و کون لە پێستدا درووست دەکات، هەروەها باشترە بۆ نەهێشتنی کرێشی قژ بە کار بەهێندرێت.
ئەو کەسانەی کە نابێت زۆر سرکەی سێو بەکار بێنن:
ئەو نەخۆشانەی کە دەرمانی دیجۆکسین بەکار دێنن کە بۆ هەندێک جۆر نەخۆشی دڵ بەکار دێت.
ئەو نەخۆشانەی کە هەندێک جۆری دەرمانی زەخت و دڵ بەکار دێنن کە دەبنە هۆی زیاد میزکردن.
نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
ئافرەتی سکپڕ و خانمانی شیردەر.
ئەو کەسانەی مایەسیرییان هەیە./.