بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی زانستی خۆراک ئاماژەیان بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنی قۆخ داوە کە بریتین لە:
1 – ڕێگری دەکات لە قەڵەوبوون و زیادبوونی کێش، بە هۆی ئەوەی کە بڕێکی کەمی کالۆریی تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و ئاو و بە خواردنی، مرۆڤ هەست بە تێربوون دەکات.
2 – هاوکاری ژنان دەکات لە کاتی دووگیانیدا، ڕێگری لە توشبوون بە قەبزی دەکات بە هۆی زۆربەی ڤیتانین و کانزا سەرەکییەکان کە تێیدایە و گرنگە بۆ گەشەی کۆرپەلە و دایک.
3 – ڕێگری دەکات لە کەمبوونی پۆتاسیۆم و هەر بۆیە ڕۆڵێکی باشی هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن.
4 – یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ گەشەی منداڵ و کێش و باڵای تەندرووست.
5 – پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوەی، نەهێشتنی چرچ و لۆچی و ڕەشی دەوروبەری چاو و سیسبوونی پێست و زوو سپیبوونی مووەکانی قژ و هەڵوەرینی.
6 – چارەسەری قەبزی و ڕێگریکردن لێی و چالاککردن و پاککردنەوەی ڕیخۆڵە لە مادە ژەهراوییەکان و کەمکردنەوەی غازات.
7 – خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک و هەوکردنی جومگەکان و چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجە.
8 – بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێن بە میوەیەکی گرنگ دادەنرێت.
9 – پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین.
10 – کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکە و هیلاکی و شەکەتی بەردەوام و توڕەیی.
11 – پاراستنی ددانەکان و نەهێشتنی کلۆری و هەوکردن و ئاوسان و خوێنبەربوونی پووک./.