بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزی زۆر خواردن هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشە، مرۆڤ دەتوانێت ئەو حەزە کەم بکاتەوە و زوو هەست بە تێربوون بکات.
لە ڕێگای زیادکردنی نەعنا لە خواردن و خواردنەوەکان دەکرێت هەستی تێربوونت پێ ببەخشرێت، کەم خواردن ئەنجامی زیادکردنی نەعنایە لە خواردنەکان.
هۆڕمونی ئیندۆرفین لە خواردنی نەعناوە زیاد دەبێت، ئەم هۆڕمونەش ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی باری دەروونی هەیە و بەرپرسە لە هەستکردن بە برسێتی و تێربوون، مێشک لە گەڵ خواردنی نەعنا کاردانەوەی دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی هەست بەوە بکرێت کە شتێکی خۆش ڕوویداوە و لەو ڕێگاشەوە هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکرێت بە خواردنی بڕێکی کەم لە خواردن./.