بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاتێک ڕوو دەدات کە پەنکریاس نەتوانێت بەشی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم بێنێت یان جەستەی مرۆڤ نەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ئەنسۆلینەی بەرهەمی دەهێنێت بەکاری بێنێت، ئەنسۆلین هۆڕمونێکە کە کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا دەکات.
زیادبوونی گڵۆکۆز لە خوێندا کە بە بەرزی ئاستی شەکری خوێنیش ناسراوە، دەرەنجامێکی باوی کەموکوڕییە لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە لە دەمار و خوێنبەرەکانی مرۆڤ.
پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی باشترینی ئەو خواردنانە پێشکەشی نەخۆشانی شەکرە دەکەن کە گونجاوە بۆ خواردنەوە و مەترسی لە سەر توشبووی نەخۆشیی شەکرە نییە. ئەو خواردنانەش بریتین لە:
قاوە:
بە پێی ڕاپۆرتێکی تەندرووستی کە لە ساڵی 2019 بڵاو کراوەتەوە، خواردنەوەی قاوە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی و توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دوو لە ڕێگای باشترکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
بە گشتی قاوە بۆ نەخۆشەکانی شەکرە گونجاوە بەڵام نابێت شەکری تێبکرێت، هەروەها لە کاتی زیادکردنی شیر یان کرێم ئاگادار بە، لە بەر ئەوەی ئەمە کالۆری بۆ قاوە زیاد دەکات و لەوانەیە کاریگەریی لە سەر ئاستی شەکری خوێن هەبێت.
نابێت لە ڕێنماییەکانی کافاین تێپەڕێنرێت، بۆ ئەو کەسانەی کە تەندرووستییان باشە نابێت بڕی کافایین لە 200 میلیگرام زیاتر بێت لە کوپێکدا، هەروەها بە درێژایی ڕۆژ 400 کافایین بێت. توێژەرانی زانستی پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە نابێت خواردنەوە لە یەک کاتدا لە نێوان یەک بۆ یەک و نیو کوپ قاوە زیاتر بێت، هەروەها نابێت بە درێژایی ڕۆژ لە نێوان 4 بپ 5 کوپ زیاتر بێت.
چا:
توێژەران ئاشکرایان ردووە کە چای سەوز کاریگەری ئەرێنی لە سەر تەندرووستی مرۆڤ بە گشتی هەیە، ساڵی 2021 توێژینەوەیەکی گەورە بە بەشداری نیو ملیۆن کەس ئەنجامدرا و پێشنیاری ئەوە دەکات چای سەوز ڕۆژانە بخورێتتەوە کە مەترسی توشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە کەم دەکاتەوە، هەر دوو چای ڕەش و سەوز بۆ نەخۆشانی شەکرە گونجاون بەڵام نابێت شەکری تێبکرێت.
شەربەت:
شەربەتێک کە دەوڵەمەند بە شەکر بێت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن، هەر بۆیە بۆ نەخۆشەکانی توشبووی شەکر گونجاو نییە و دەبێت لێی دووربکەونەوە، لەوانەیە شەربەتی بێ شەکر و شیرینکراوی دەستکرد هەبێت، لەو حاڵەتدا دەتوانرێت بخورێتەوە بەڵام نابێت زیادەڕۆیی تێدا بکرێت.
خواردنەوە گازییەکان:
خواردنەوە گازییەکان شەکری تێداتە، هەر بۆیە نۆنەخۆشانی شەکرە گونجاو نین، زیادەڕۆیی لە خواردنی مەترسی لە سەر ددانەکان درووست دەکات و لەوانەیە زیانیان پێبگات، هەروەها خواردنەوە گازییەکانی ڕێجیم هەیە، بەڵام نابێت بە فیڕۆ بدرێت بە تایبەت کە هیچ ڤیتامین و کانزایەکی بەسوود بۆ جەستە دابین ناکات.
بۆ نەخۆشانی توشبووی شەکرە چ خواردنەوەیەک گونجاوە؟
ئاو:
ئاو باشترین خواردنەوەیە بۆ توشبووانی نەخۆشیی شەکرە و بۆ هەموو کەسێک بە بێ جیاوازی. ئاو ئاستی شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە، هەروەها شێداری بە جەستە دەبەخشێت.
چای گیایی:
وەک بابۆنی و زەنجەفیڵ و چای نەعنا، هەموویان بژاردەیەکی نایابن بۆ نەخۆشانی شەکرە بە مەرجێک شەکریان بۆ زیاد نەکرێت.
شیری کەم چەوری:
شیر ڤیتانین و کانزا گرنگەکانی تێدایە بەڵام کاربۆهیدرات بۆ خۆراک زیاد دەکات، هەمیشە شیری بێ شیرین، کەم چەوری یان بێ چەوری هەڵبژێرە و نابێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 2 تا 3 کوپێ لێ بخورێتەوە./.