بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە یەکەم ناڕەزایەتی مەیدانی خۆیان بەرامبەر بە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ڕژانە سەر شەقام و گەیشتنە ناوچەی پارێزراوی سەوز و بینای پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان داگیر کرد.
سەدر کە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق شکستی هێنا و لە پەرلەمان کشایەوە، ئێستا خۆی بە دۆڕاوی گەورە دەزانێت و دەیەوێت لە ڕێگای ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق و لەشکرکێشییەکانی سەر شەقامەوە ئەو شکستە قەرەبوو بکاتەوە، ئەو ئەم ڕێگایەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان هەڵبژاردووە کە لە پێکهێنانی حکومەت نزیک بوونەتەوە.
ڕۆژی شەممە 30 ی تەمموزی 2022 لایەنگرانی سەدر جارێکی دیکە بینای پەرلەمانی عێراقیان داگیر کرد و هێزە ئەمنییەکان بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە هیچ ڕێگرییەکیان نەکرد و ڕایانگەیاندووە کە بۆ ماوەیەکی نادیار لە پەرلەمان درێژە بە مانگرتنی خۆیان دەدەن.
داگیرکردنی دووبارەی پەرلەمانی عێراق وەک دامەزراوەی دەستووری و فەرمیی یاسادانانی ئەم وڵاتە، کاردانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە شرۆڤەکاران و شارەزایانی سیاسیی عێراقی بە دواوە بووە و ئەوان لە چاوپێکەوتن و وتووێژیان لە گەڵ میدیا عێراقییەکان بۆچوونی خۆیان لە سەر ئەم پێشهاتە مەترسیدارە ئاشکرا کردووە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، سەلاح عەبدولڕەزاق شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی سەبارەت بە لەشکرکێشیی سەدرییەکان لە بەغدا وتی: هیچ دەستاودەستکردنێکی ئاشتییانەی دەسەڵات بەم شێوازە و بە هێرشکردنە سەر پەرلەمان و دامەزراوەکانی دیکە بەدی نایەت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە هەموو ڕێگایەک خۆیی لە ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق بە دوور گرتووە و شێوازی ئاشتییانەی لە سیاسەتکردنی خۆی بەکار هێناوە.
ناوبراو ئاماژەی بە وتارەکەی سەید عەمار حەکیم هاوکات لە گەڵ ڕووداوەکانی ناوچەی سەوز داوە و ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کە تێیدا جەخت لە سەر پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی کراوەتەوە، هەڵوێستێکی نیشتمانییە.
عەبدولڕەزاق ڕایگەیاند کە تۆمەتبارکردنی دەزگای دادی عێراق لە لایەن سەدر و ڕەوتەکەیەوە، هەنگاوێکی مەترسیدارە.
ناوبراو وتی: دەزگای دادی عێراق لە دۆسیەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی ڕابردوو هیچ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نەبووە بەڵکوو بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر، بارزانی و حەلبوسی هەبووە، هەر بۆیە پێویستە ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگیرێت، وەک چۆن کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمەی کردووە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی کە لە پاش کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی کورد و سوننەی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خێرا کردەوە بەڵام سەدر هاوکێشەکەی گۆڕی.
سەعدون ساعدی مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و شارەزای کاروباری سیاسی عێراقیش سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەم وڵاتە وتی: ڕەوتی سەدر کە لە گەڵ نوری مالیکی کێشەی هەیە هێندە کێشەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی نییە بەڵام ڕقی سیاسیی ئەوان واز لە سودانیش ناهێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە بۆچوونی شارەزایان و سەرکردەی زۆربەی لایەنە سیاسییەکان کەسێکی شیاوە بۆ سەرۆک وەزیرانیی عێراق.
ناوبراو هەوڵەکانی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی بۆ نێوەندگێڕیی چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستای عێراق بە گرنگ ناو برد و وتی: هادی عامری لە ئێستادا تەنیا کەسی نێوەندگێڕە کە دەتوانێت یارمەتیدەری چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە سەید عەمار حەکیم پێشتر ڕۆڵی وەهای هەبووە بەڵام ئێستا هەلومەرجەکە گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە.
ساعدی لە درێژەدا بە ئاماژە بە لێدوانەکەی پێشووی سەدر و کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی ڕایگەیاند کە ئەو لێدوانە نادرووست و هەنگاوێکی تەکتیکی بووە و بەو ئەنجامە گەیشت کە توانای پێکهێنانی حکومەتی نییە و بە تەکتیک کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی ڕاگەیاند.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییەی عێراق وتی: گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی یەکێک لە ڕێگاچارەکانی ئەم کێشەی ئێستای وڵاتە.
ڕاشیگەیاند کە هەلومەرجی سیاسی عێراق بە ئاراستەی ئەوەدا دەبرێت کە مستەفا کازمی بۆ جاری دووەم لە پۆستی سەرۆک وەزیرانیدا بمێنێتەوە.
عەدنان سیراج یەکێکی دیکە لە شرۆڤەکارانی سیاسی عێراق ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە لە گەڵ ڕەوتی سەدر فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی پێک بێنێت.
ناوبراو وتی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام نەرمی نواندووە و بۆ ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە عێراق داوای وتووێژی لە سەدر و لایەنەکانی دیکەش کردووە.
وتیشی کە مستەفا کازمی هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرانبەر قەیرانی ئێستای وڵات نییە، بە تایبەت ئەوەی کە لە سەر خۆپێشاندانەکان و هەڵکوتانە سەر بینای پەرلەمان دیار نییە سیاسەتی چییە.
سیراج وتی کە مانگرتنی سەدرییەکان لە پەرلەمان ڕێگای گەیشتن بە دواکارییە سیاسییەکانی ئەم ڕەوتە نییە.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی کە سیناریۆی خوازراوی سەدرییەکان ئەوەیە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و مستەفا کازمی بۆ یەک ساڵی دیکە تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە./.