بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئێستادا بازاڕی شارە مێژووییەکانی ئێران بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم وڵاتە دادەنرێت، بازاڕی کاشان یەک لەو شارانەیە کە بەسەرکردنەوەی بازاڕە مێژووییەکەی بۆ گەشتیاران بە دەرفەتێکی گەورە دادەنرێت.
ئەم بازاڕە لە ڕابردوودا بە هۆی ئەوەی کە لە سەر ڕێگای کاروانییەکاندا بووە، گرنگییەکی زۆری هەبووە و مێژووی درووستکردنی بۆ زیاتر لە 700 ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، لە ئێستادا بە هۆی ئەوەی کە بازاڕی مێژوویی کاشان 40 شوێنی گەشتیاریی لە خۆیدا کۆکردووەتەوە، بەسەرکردنەوەی بووەتە یەکێک لە بەرنامە سەرەکییەکانی ئەو گەشتیارانەی ڕوو لەم شارە دەکەن.
بازاڕی کاشان
کاشان شارێکی مێژووییە بە دەیان ئاسەواری سرووشتی و مێژوویی کە لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێراندایە. بازاڕی کاشان بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە مێژووییەکانی ئێران دادەنرێت. بازاڕەکە لە شەقامی بابائەفزەڵ تا دەروازەی دەوڵەت یان گۆڕەپانی شارەوانی درێژەی هەیە. مێژووی درووستکردنی ئەم بازاڕە بۆ سەردەمی حکومڕانیی ئالی بویە لە ئێران دەگەڕێننەوە. لە سەردەمی حکومەتی شا عەباسی سەفەوی ئەم بازاڕە پەرەی سەند و لە سەردەمی زەندییەکان و پاشان قاجاڕییەکان چەندین بەشی پێ زیادکرا. بەشێک لەم بازاڕە لە بومەلەرزەکەی ساڵی 1129 ی کۆشی هەتاوی لە ناوچوو و بەشێکی دیکەی لە سەردەمی پاڵەوی و پاش ئەوەش بە هۆی نوێکردنەوەی شارەکە و پەرەپێدانی لە ناوبرا. ئەمەش نابێتە هۆی کەمکردنەوەی پێگە و گرنگی بازاڕە مێژووییەکەی کاشان، بەڵکوو هەر ئێستاش تایبەتمەندییەکانی وایکردووە بە جەمسەرێکی گەشتیاریی ئێران دابنرێت. بەشێکی زۆری تایبەتمەندییەکانی ئەم بازاڕە بۆ سەردەمی زەندییەکان و قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە.
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لەوانەی کەسابەت دەکەن و دووکاندارەکان لە بازاڕی مێژوویی شاری کاشان چالاکی دەکەن، ئەوەی بۆ ژیان پێویست بێت لەم بازاڕەدا دەست دەکەوێت. لە مریشک و گۆشت و سەوزەوە تا پیشەسازی دەستی و ئاڵتون و زیو، ئەوەی پێویست بێت لە ژوورە مێژووییەکانی بازاڕەکەی کاشان هەیە. بازاڕەکە وەک بازاڕە مێژووییەکانی دیکەی ئێران چەندین بەشی هەیە، بازاڕی کاشان نموونەیەکی گەورە و هەمیشەیی بیناسازیی سەردەمی فەتحعەلی شای قاجاڕە و لە ساڵی 1355 ی کۆچی هەتاوی وەک یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران ناوی تۆمار کراوە.
بیناسازیی بازاڕی کاشان
بازاڕی مێژوویی کاشان لە چەندین ڕێڕەوی گرنگ پێکهاتووە کە درێژییەکانیان بۆ سێ کیلۆمەتر دەگەڕێتەوە، لە ڕێگای بەشی سەرەوەی ئەو ڕێڕەوانەوە تیشکی هەتاو دەگاتە ناو بازاڕەکەوە. خشت و گڵ لە درووستکردنی ئەم بازاڕەدا بەکار هاتووە. جوانکاریی هەر بەشێک لەم بازاڕە بە پێی ساڵی درووستکردن و گرنگیی بیناکە جیاوازە. جوانترین بەشی لە بازاڕچەی ئەمین دەولە و قەیسەریە دەبینرێت.
گرنگی بازاڕی مێژوویی کاشان لە ڕوانگەی مێژووناسانەوە
بازاڕی مێژوویی کاشان لە سەردەمی گەشە و ناوبانگی خۆی، هێندە ناسراو بووە کە لە زۆربەی کتێبە مێژووییەکاندا ناوی هاتووە. لە سەردەمی سەفەوییەکان، شا عەباس، ناوەندی ئەم بازاڕەی بۆ زۆربەی ئاهەنگ و کۆبوونەوەکانی خۆی هەڵدەبژارد. سێر ئەنتوانی شێرلی یەکێک لەو باڵیۆزانەی کە لە سەردانێکدا لە گەڵ شا عەباسی سەفەوی سەردانی کاشانی کردبوو، لەو هەموو پێشوازییە و ئامادەکارییە کە لەو بازاڕەدا بۆ شا کرابوو، شۆک بوو و لە سەفەرنامەکەیدا باسی کردووە.
لە کەسانی دیکەش کە سەبارەت بە بازاڕە مێژووییەکەی کاشان نووسینیان هەیە، دەتوانین ئاماژە بە تاورنیەی فەرەنسی بدەین کە ڕایگەیاندووە بازاڕی کاشان زۆر جوانە و ژووری جوان و ئاسوودە و کاروانسەرای تێدایە، بە تایبەت یەکێک لەوان زۆر جوانە کە لە نزیک باخی شا و دەوڵەتخانەدایە.
هەروەها نووسەری کتێبی زینت المجالس سەبارەت بەم بازاڕە ڕایگەیانووە کە وەک ئەم بازاڕە لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نییە و درێژاییەکەی هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات.
پڕۆفیسۆر ئیدوارد براون بە هەمان شێوە لە سەر ئەم بازاڕە ڕایگەیاندووە کە بازاڕی مسگەرەکانی کاشان بە دەنگی بەردەوامی چەکوشەکانی ئەوان و کورەی ئاگرەکانیان یەکێک لە دیمەنە جوانەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی جیهانە.
بەشە جیاجیاکانی بازاڕە گەورەکەی کاشان
وەک چۆن کە ئاماژە درا، نزیکەی 40 ئاسەواری مێژوویی لە بازاڕی کۆنی کاشان بوونی هەیە کە دەتوانین ئاماژە بەمانە بدەین: تیمچەی بەخشی، تیمچەی سەید ئاغا، تیمچەی سەباغ، تیمچەی ئەمین دەولە، مزگەوتی مەیدان، مزگەوتی پێڵاودورەکان، مزگەوتی باڵا بازاڕ، مزگەوتی توماقچییەکان، حوسێنییەی سوراخ ریسمان، کاروانسەرای میرپێنج، کاروانسەرای نوێ، کاروانسەرای بروجێردییەکان، سەرای قۆمییەکان، سەرای زەرکێشەکان و ….. .
کاروانسەراکانی بازاڕ، شوێنی حەوانەوەی بازرگانانی بیانی
لە ڕابردوودا ئەو بازرگانانەی لە شارێکەوە سەردانی شارێکی دیکەیان بۆ کاروباری ئابوری و بازرگانی دەرکرد، لە کاروانسەراکانی نێو بازاڕ لەو شارەدا پشوویان دەدا. بازاڕە مێژووییەکەی کاشانیش چەندین کاروانسەرای هەیە کە دەتوانین ئاماژە بە کاروانسەراکانی غەفارپور، بروجێردییەکان، ڕوبات، نەراقییەکان و ….. بدەین کە ناوبانگی کاروانسەراکانی میرپێنج و نوێ لە هەمووان زیاتر بووە.
سەرای خان یان بازاڕی فەرش فرۆشەکان
لە بەرانبەر بەشێک بە ناوی زەڕابخانە، سەرای خان دەبینرێت. بازاڕی فەرشی دەستچنی پلە یەکی کاشان کە سرنجی هەر بینەرێک ڕادەکێشێت. کۆنترین و بەناوبانگترین فەرشی کاشان، فەرشی موحتەشەمە.
بازاڕچەی قەیسەرییە، شوێنی یەکگرتنی هونەرمەندان و پیشەگەران
قەیسەرییە کە بازاڕە کۆنەکاندا بەو شوێنە تایبەتەی بازاڕ دەوترێت کە کارە هونەری و جوانکارییەکانی بە باشترین شێواز تێدا دەکرا. قەیسەرییەی بازاڕی کاشان لە لایەن شا عەباسی سەفەوییەوە بناغەی داڕێژراوە. لەم بازاڕچەیەدا مزگەوت، سەرای حاجی محەممەد سادق، کاروانسەرای نوێ، گەرماوی خان و کاروانسەرانی فەیز دەبینرێت.
تیمچەی ئەمین دەولە
یەکێک لە سەرەکیترین بەشەکانی بازاڕی مێژوویی کاشان کە بە بێ بینینی، بەسەرکردنەوەی بازاڕەکە مانایەکی ئەوتۆی نابێت، تیمچەی ئەمین دەولەیە. بونیادنەری ئەم بەشەش، فەڕۆخ خان غەفاری کاشی ناسراو بە ئەمین دەولە و ئەندازیارەکەشی مامۆستا عەلی مەریەم کاشی بووە. ئەم شاکارە دڵڕفێنەی بیناسازیی نیوەی دووەمی سەدەی سێزدەیەم، هێندە جوانە کە هەر بینەرێک تووشی شۆک دەکات. ئەم تیمچەیە لە ساڵی 1285 بە تایبەتمەندییەکی بیناسازییەوە درووست کراوە. لە ئێستادا چەندین بەشی گرنگی تێدایە و بەسەرکردنەوەی تام و چێژێکی دیکە بە سەردانی گەشتیاران بۆ شاری کاشانی مێژوویی دەبەخشێت.
مزگەوتی میر عیماد
لە باشوری بازاڕی مس فرۆشەکانەوە، مزگەوتی میرعیماد هەیە کە پەیوەندی بە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانی جیهان شا قەراقیونلو هەیە. مزگەوتەکە کەوتووەتە بەرانبەر گۆڕەپانی بازاڕەکەوە و بەم هۆیەوە بە مزگەوتی مەیدانیش ناسراوە.
مزگەوت و خوێندنگەی سوڵتانی
یەکێک لە گەورەترین خوێندنگە ئائینییەکانی کاشان لە مێژەوە، خوێندنگەی سوڵتانی یان ئیمام خومەینییە، ئەم بینا مێژووییە بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە و کتێبخانە و چەندین بەشی تایبەتی هەیە.
گەرماوی عەبدولڕەزاق خان، نموونەی بیناسازی سەردەمی زەندییەکان
ئەم گەرماوە لە ناوەندی بازاڕی کاشان و لە سەر دەستی عەبدولڕەزاق خان درووست کراوە. لە بازاڕچەی قەیسەرییەدایە و چەندین بەشی هەیە و بە کاشی جوان جوان ڕازاوەتەوە.
ئەگەر سەردانی بازاڕی کاشانتان کرد یەکێک لە کارە گرنگەکان ئەوەیە کە لەو بازاڕە بە دەستی بەتاڵ بۆ ماڵ نەگەڕێنەوە، ئەوەی جوانی بێت و پێداویستی بێت، بە تایبەت بۆ دیاری، بوونی هەیە. بە ڕاستی کە بازاڕی کاشان بیرەوەرییەکی کەم وێنە بە ئێوە دەبەخشێت./.