بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمە دووەم جارە لایەنگرانی سەدر دەڕژێنە ناوچەی سەوز و بینای پەرلەمانی عێراق داگیر دەکەن، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازیی هەیە و تێیدا درووشمی توند لە دژی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەرز دەکەنەوە و میدیاکانی سەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیش لە ناوخۆی عێراق پەرە بەم ئاڵۆزییە دەدەن، ئەمە لە پەخشی ڕاستەوخۆ و بەدواداچوونی تەواو و گرنگیدانی ئەو میدیانە بە ئاژاوەگێڕییەکەی سەدرییەکانەوە دیارە.
سەدرییەکان ئەمجارە ڕێگایەکی دیکەیان هەڵبژاردووە. ئیبراهیم جابری بەرپرسی نووسینگەی موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا ڕایگەیاند کە ” خەڵک مانگرتنی ئاشکرا لە هۆڵی پەرلەمان هەڵدەبژێرن، خەڵک لە ناوەوەی پەرلەمان دەمێننەوە و مانگرتنی خۆیان درێژە پێدەدەن، خوا ئێوە بپارێزێت، خەڵک لە پەرلەماندان، دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین “.
بەمەش دەتوانین بڵێین کە ڕوبەڕوبونەوەی سەدرییەکان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە قۆناغی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی چووەتە قۆناغی درووستکردنی کێشە و بەربەست لە بەردەم پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە لایەن پەرلەمانەوە خێراتر بووە.
بە پێی بەرنامەکان، بڕیار بووە کە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژێرێت و محەممەد شیاع سودانیش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕابسپێرێت.
ئێستا سەدر و ئاژاوەگێڕییەکەی ئەم دەرفەتەی لە عێراقییەکان وەرگرتووە و بەم دۆخەش کە لە بەغدا دەبینرێت مەترسی پێکدادانی ناوخۆیی هەیە و ئەوەی کە ڕەنگە ئەم گرژی و ئاڵۆزییە سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە، وەک چۆن کە سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ڕایگەیاندووە ڕووداوەکانی عێراق درەنگ یان زوو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
هەندێک لە میدیاکانی عێراق و بە تایبەت ئەوانەی بوونەتە بەشێک لەم ئاژاوەگێڕییە، هەوڵی ئەوەیان دەدا پەیوەندییەک لە نێوان ئاژاوەگێڕییەکانی سەدر لە بەغدا و سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا دابنێن کە ڕوبەڕوی کاردانەوەی هەندێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان بوویەوە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی بەشی عەرەبی کەناڵی بی بی سی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پەیوەندی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پڕوپاگەندەی گوشارەکانی تاران بۆ دەستنیشانکردنی محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران، وتی: ” بۆ کەس شاراوە نییە کە هەندێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەیوەندییان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و بە ئاشکرا ئەمەش دەڵێن و شانازیشی پێوە دەکەن، وەک چۆن کە ئێمە لە عێراق لایەنی سیاسیمان هەیە کە بە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ وڵاتانی وەک تورکیا، وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و وڵاتانی دیکەش شانازی دەکەن. بەشێک لەم پەیوەندییانە لە بەرژەوەندی عێراقە و بەشێکی سنورەکانی بەرژەوەندی نیشتمانیی تێپەڕاندووە، هەر بۆیە پەیوەندی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەبێت بە یەک شێواز هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت “.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە سەبارەت بەوەی کە ئایا ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی عێراقییەکان پەیوەندیی بە سەردانەکەی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانەوە هەیە یان نە، جەختیکردەوە کە ئەم ناڕەزایەتییانە بە هیچ شێوازێک پەیوەندیی بە سەردانەکەی بەڕێز قائانییەوە نییە، ناوبراو هەندێک کات سەردانەکانی ئاشکرا دەکات و هەندێک کاتیش بە هۆکاری ئەمنی سەردانەکان بە نهێنی دەکرێن بەڵام لەم چەند ڕۆژەدا هیچ سەردانێک کە پەیوەندیی بە ناڕەزایەتییەکانەوە هەبێت نەکراوە.
ئەوەی کە ئاشکرایە سەدر پرۆژەیەکی هەیە کە دەیەوێت خۆی لە ژێر گوشاری دەروونی شکست و دۆڕانەکەی پێکنەهێنانی حکومەت لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سوننەکان ڕزگار بکات، بۆ ئەمەش دەیەوێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت و تا ئەو کاتەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە./.