بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە سەر ڕەوشی ئێستای عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای لە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان ڕێگای وتووێژ بگرنەبەر.
لە پەیامەکەی عامریدا هاتووە: لە کاتی هەڵمەتی ڕاگەیاندن لە دژی یەکتر و هاندان بۆ جوڵاندنی شەقام دژی یەکتر ئەمە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و سەردەکێشێت بۆ توندووتیژی، بۆیە بانگی برایانە لە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەم بە زانایی کێشەکان چارەسەر بکەن کە ئەمە لە بەرژەوەندی وڵاتدایە.
عامری لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە: خوێنی عێراقییەکان لە هەمووان ئازیزترە، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە عێراقییەکان خوێنیان دەڕژێت، خوێنی عێراقییەکان ئەمانەتە و لە ئەستۆی هەموواندایە، داوا لە خودا دەکەم لە مانگی موحەڕەمدا خوێنی عێراقییەکان حەرام بکات./.