بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی: دوژمنی زایۆنیستی هیچ بژاردەیەکی لە بەردەمدا نییە بەدەر لە بە فەرمی ناسینی مافە ئاوییەکانی لوبنان و ئەمریکاش بە ناچاری دەبێت ڕێگا بە چالاکی کۆمپانیاکانی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و گاز لەو سنورە ئاوییە بدات.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هەمووان دەبێت بزانن کە حزبوڵڵا لە چوارچێوەی ئەرک و ڕاسپاردەی خۆی لە گەڵ حکومەت دەمێنێتەوە تا لوبنان لە مسۆگەرکردنی مافەکانی بەهێز بێت.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئێمە زایۆنیستەکانمان لە لوبنان دەرکرد، داعش و تەکفیرییەکانمان لە ناو برد و ئاڵای ئیسلاممان هەڵکرد تا ئەو پەیامە بە جیهان ڕابگەێنین کە لە ڕێگای خودا هەنگاو دەنێین.
وتیشی کە ئەمریکا لوتکەی گەندەڵییە لە جیهان و ئەوانەی کە پەنا بۆ ئەو وڵاتە دەبەن، ئاساییە کە ڕێگای فریو، درۆ و بەلاڕێداچوون دەگرنەبەر./.