بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران گەشەپێدانی بازرگانیی دەرەکی بە پشتن بەستن بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێیە، بە شێوازێک کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی هەناردە لە ساڵی ڕابردوو وتی کە داوا لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرجەم بەرپرسانی حکومەت دەکەم پاڵپشتییەکان بۆ کەرتی هەناردە بە شێوازێک بێت کە هەناردەکاران بە کردەوە کاریگەریی ئەم پاڵپشتییە ببینن و کاتێک ساڵی داهاتوو پێکەوە کۆبووینەوە، بتوانین ڕووداوە ئەرێنییەکانی کەرتی هەناردەی وڵات پێکەوە باس بکەین.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها ڕەخنەی لە پشکی ئێستای ئێران لە بازرگانیی ناوچەکە و جیهان گرت و وتی: پشکی بازرگانیی ئێران بە پێی توانا و دەفرایەتییە ئابورییەکان و هەروەها وەبەرهێنانی وڵات نییە، لە بەر ئەوەی کە لە وڵاتانی جیاجیای جیهان بە تایبەت لە وڵاتانی دراوسێ خواست لە سەر کڕینی کاڵا و کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران زۆرە.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوی گۆمرکی ئێران، بازرگانیی دەرەکی وڵات گەشەی کردووە بە شێوازێک کە بازرگانی نانەوتی لە 4 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی بە 46 ملیۆن و 815 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 34 ملیار و 480 ملیۆن گەیشتووە و ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 19 گەشەی کردووە.
گەشەی لە سەدا 22 ی هەناردە لە 4 مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ
پشکی هەناردە لە بازرگانیی چوارمانگەی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی لە ئێران 35 ملیۆن و 656 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 17 ملیار و 240 ملیۆن دۆلار بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 22 گەشەی کردووە.
هەر بە پێی ئامارە فەرمییە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی گۆمرکی ئێران، چین بە کڕینی 10 ملیۆن و 63 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 5 ملیار و 617 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 6 ملیۆن و 932 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 398 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 3 ملیۆن و 952 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 264 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 3 ملیۆن و 363 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 60 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە یەک ملیۆن و 327 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 567 ملیۆن دۆلات، پێنج ئامانجی یەکەمی هەناردەی کاڵای ئێران لە 4 مانگی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی بوون.
بە پێی ئەوەی کە ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی ئێران لە وردەکاری هەناردەی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی بڵاویکردووەتەوە، هەناردەی کاڵا لە یەک مانگی سەرەتایی ئەمساڵ گەیشتووەتە 7324 هەزار تەن و 3 ملیار و 699 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 10 لە ڕووی کێش و لە سەدا 2406 لە ڕووی بەهاوە گەشەی کردووە.
پشکی لە سەدا 77 ی 5 وڵات لە هەناردەی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ
پێنج بازاڕی یەکەمی هەناردەی ئێران بەم شێوازە بووە، چین بە بەهای یەک ملیار و 291 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 35 ی کۆی گشتی هەناردە، ئیمارات بە بەهای 668 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 18، عێراق 426 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 11.5، تورکیا 361 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 9.7 و ئەفغانستان 108 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 2.9 ی کۆی گشتی هەناردە.
پشکی ئەم 5 بازاڕە لە کۆی گشتی هەناردەی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی لە سەدا 77.1 بووە.
مامناوەندی بەهای هەر تەن کاڵای ئێرانی 505 دۆلار بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لە سەدا 38.7 گەشەی کردووە.
پشکی لە سەدا 42.1 ی 4 وڵاتی دراوسێ لە هەناردەی خاکەلێوەی ئەمساڵ
بەم پێیەش پشکی 4 وڵاتی دراوسێ واتە ئیمارات، عێراق، تورکیا و ئەفغانستان لە هەناردەی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە سەدا 42.1 بووە.
گرنگترین بازاڕەکانی ئامانجی کاڵای ئێرانی لە مانگی یەکەمی ساڵی 1401 ی هەتاوی بریتی بووە لە چین، ئیمارات، عێراق، تورکیا، ئەفغانستان، هیندستان، پاکستان، عۆمان، تایلەند و سەنگافۆرە.
وەک چۆن کە ئاماژە درا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو گەشەپێدانی بازرگانیی دەرەکی، گەشەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانە لە گەڵ 15 وڵاتی دراوسێ.
لە کاتی دەستبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تا ئێستا سەردانی وڵاتانی سوریا، ئیمارات، عۆمان، قەتەر، ئەرمینیا و بیلاڕووس ی کردووە./.