بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکانی ئەگەری سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان پەرەی سەندووە، چانگ هۆئا باڵیۆزی چین لە ئێران جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە سەربەخۆیی تایوان نادات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە چین بە توندی ڕوبەڕوی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی خۆی دەبێتەوە و موڵەتی ئەوەش نادات تایوان بە هەر شێوازێک سەربەخۆیی وەربگرێت.
پەکین تایوان بە بەشێک لە خاکی چین دەزانێت و جموجوڵەکانی ئەمریکا وەک چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی تایوانی و فرۆشتنی چەک بەم دوورگەیە بە پێشێلکردنی سەروەری خۆی و پێچەوانەی سیاسەتی چینی یەکگرتوو دەزانێت./.