بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکدا پاڵپشتی خۆیی بۆ بەیاننامەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
حەکیم ڕایگەیاندووە کە زۆربەی خاڵەکانی بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ ڕێگری لە تێکچوونی دۆخی وڵات پێشتر پێشنیار کردووە، بە تایبەت پرسی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ کۆتایی هێنان بەم بنبەستە سیاسییەی عێراق.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق هەروەها داوای لە خۆپێشاندەران کرد کە هەڵسووکەوتی ئاشتیانەیان هەبێت و ڕێز لە دامەزراوەکان بگرن و موڵک و ماڵی گشتی و خەڵک بپارێزن و لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانیش هاوکاری بکەن.
حەکیم لە کۆتاییدا داوای لە خودای گەورە کردووە کە عێراقییەکان بەرەو یەکڕیزی ڕێنمایی بکات./.