بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر موسەوی بەڕێوەبەری ناوەندی قەراری سیاسی لە عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە وتی: پەنابردن بۆ هێزی سەر شەقام قۆناغێکی مەترسیداری ململانێ سیاسییەکانە لە عێراق.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەیەکی ڕەوتی سەدر کە باسی شۆڕشی گەلی عێراقی کردووە، وتی کە شۆڕش لە سیستەمە دیکتاتۆرییەکان ڕوو دەدات نەک سیستەمە دیمۆکراسییەکان.
موسەوی وتی کە خەڵکی عێراق داوای چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکان دەکەن.
ناوبراو سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لە بەرانبەر ئەم دۆخە بە بەرپرسیار ناو برد و وتی: پەنابردن بۆ هێزی سەر شەقام دەبێت بە پێی دەستوور بێت./.