بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆئا چونینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوەی بەرانبەر بە ئەگەری سەردانەکەی نانسی پڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان وتی کە هەڵوێستی پەکین ڕوونە و ناڕەزایەتی توندی بە لایەنی ئەمریکی ڕاگەێندراوە.
ناوبراو وتی کە ئێمە لە نزیکەوە چاودێری سەردانەکەی پڵۆسی دەکەین، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگری لەم ڕێگا هەڵەیە بکات، کاردانەوەی توندمان لە بەرانبەر پێشێلکردنی سەروەری خۆمان دەبێت.
هۆئا چونینگ وتی کە ئەمریکا درێژە بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەدات و دەبێت بەرپرسیاریەتی ئەمەش وەربگرێت، ئەگەر واشنتن بەرپرسیاریەتی قبووڵ نەکات لێکەوتەی لە سەر تایوان و تەنانەت جیهانیش دەبێت./.