بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووە.
ئەعرەجی لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە قەیرانی ئێستای عێراق بابەتێکی ناوخۆییە و عێراقییەکان دەتوانن کێشە سیاسییەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.
ناوبراو وتی کە هەوڵ دەدەین هەلومەرجی بەڕێوەچوونی وتووێژێکی نیشتمانی لە پێناو پاراستنی عێراق دابین دەکەین.
باڵیۆزی ئەمریکاش پڕوپاگەندەی ئەوەیکرد کە وڵاتەکەی حکومەتێکی بەهێزی لە عێراق دەوێت تا سەروەریی بپارێزێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێشوازیی لێبکات./.