بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەیسیر جەعبەری فەرماندەی بەرەی باکوری کەتیبەکانی سەرایا قودس (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین) بووە کە لە ساڵی 2019 و پاش تیرۆری فەرماندەی پێشووی ئەو بەرەیە، کرایە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی.
چەندین سەرچاوەی فەڵەستینی ناوبراویان لە پاش ئەکرەم عەجوری بەرپرسی باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کە لە سوریایە، وەک کەسی دووەم ناو بردووە.
لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ئایاری ساڵی 2021 لە نێوان هێزەکانی جیهادی ئیسلامی و ڕژێمی زایۆنیستی، هێزەکانی ئەو بزوتنەوەیە لە بەرەی باکوری سەرایا قودس لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە بنکەیەکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە باکوری کەرتی غەززە بکەنە ئامانج.
بەرەی باکوری کەتیبەکانی سەرایا قودس لە گرنگترین کەتیبە سەربازییە کاریگەرەکانی باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینە.
جەعبەری پێشتریش لە ساڵانی 2012 و 2014 لە پیلانی تیرۆری ڕژێمی زایۆنیستی ڕزگاریی بوو./.