ئەوەی کە ئەمڕۆ لە عێراق ڕوو دەدات، زیاتر لەوەی کە پەیوەندی بە خوڵقاندنی قەیران لە لایەک کەسێکی خولیای ناو و ناوبانگی وەک موقتەدا سەدرەوە بێت، پەیوەندی بە سیستەمی دیمۆکراسی ئەم وڵاتەوە هەیە، سەدر و ئەوەی بە ناوی ڕەوتەکەیەوە ناو دەبرێت، تەنیا یەکێک لە کاراکتەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقن، ئەو گۆڕەپانەی کە هێشتا لە نێوان ئەوەی کە هەیە، ئەوەی کە دەیەوێت و ئەوەی کە دەبێت بە درووستی هەبێت، ڕێگاکەی ون کردووە.
کێشەی سەرەکی ئەمڕۆی عێراق نەک کێبڕکێ و ململانێی نێوان هۆزەکان، پێکهاتەکان و لایەنگرانی ئائینەکان، بەڵکوو نەبوونی وەڵامە بۆ ئەو داواکارییانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەدا هەیە، لەم دۆخەدا کەسانی وەک موقتەدا سەدر بوونەتە کلیل بە دەستی ئەم دەرگا داخراوە کە لەواندا بیر و هزر، بەرژەوەندیخوازی ئاشتیانە و پلانی داهاتوو نابینرێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەوانەش بوونیان هەیە کە ئامۆژگاری دەکەن کە تەنیا وتار و نووسینی وەهایان هەیە و زۆربەشیان دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ ڕێگاچارەیەک لەو وتار و نووسینانەدا بەدی نەکراوە، بەدەر لە پێداگری لەوەی کە لە 19 ساڵی ڕابردووی عێراق بینراوە. سیستەمی سیاسی عێراق هەر لە سەرەتای ڕووخانی دەسەڵاتی سەدامەوە لە سەر کۆمەڵە بنەمایەکی شوشەیی بونیاد نراوە، هەر بۆیە لەم ساڵانەدا عێراق بەردەوام وەک کانگەی هەواڵە ناخۆشەکان بووە، ئەم وڵاتە تەنیا گیرۆدەی شەڕ و تیرۆر و کێشەکانی پەیوەندیدار نییە، بەڵکوو کێشەی سەرەکی عێراقییەکان، گەندەڵی ئیداری، کاربەدەستانی کەم ئەزموون، بێکاری شاراوە و نەبوونی دەرفەت بۆ چینی نوخبە لە سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتەیە. بە واتایەکی ڕوونتر، پێکهاتەی سیستەمی سیاسی لەرزۆکی عێراق نەبوونی عاقڵمەندی و سەروەری یاسایە کە لە لایەکەوە بگاتە جێگیربوونی حکومەتێکی بەهێز و لە لایەکی دیکەوە ئەو کۆمەڵگایە بەدی بێنێت کە بەدەر لە هەر بەرژەوەندییەکی تائیفی و حزبی، گرنگی بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتە بدات، هەر بۆیە عێراق هێشتا سێ بابەتی سەرەکی و هۆکاری بەهێزبوونی تێدا بەدی ناکرێت، سەقامگیری خاک، یەکڕیزی نیشتمانی و سەقامگیری سیاسی.
عێراق بەردەوام کێشەی حکومەتە دیکتاتۆرییەکانی هەبووە، لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام دۆخێک هاتە پێشەوە کە پشتی بە داهاتی نەوت و داگیرکردنی هێزە بیانییەکان دەبەست، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە هیچ کات بۆ ئەم دۆخەش تەنانەت ئامادەکاریی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری نەکرابوو. گرنگتر لەمەش و لە ڕاستیدا گرێکوێرەی ئەم دۆخە شڵەژاوەی عێراق ئەوەیە کە سەرکردە ماوە بەسەرچووەکانی ئەم وڵاتە بە ئەنقەست جیلی گەنج پشتگوێ دەخەن و کەسانی وەک سەدریش هەیە کە ئەو گەنجانە و ناڕەزایەتییەکانیان وەک ئامرازی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان بەکار دێنن. ئەم جیلە وەک ئەوانەی پێشوو نییە، ئەوان وەک ڕابردوو خواست و داواکاری کەمیان لە دەسەڵات و سیستەمی سیاسی عێراق نییە و بە قسە و درووشمە بریقەدارەکان و هەنگاوە شانۆگەرییەکان ڕازی نابن، جیلی نوێ داواکاری زۆری هەیە و لە ئاستێکدا نییە کە ڕەوتی سەدر یان تەنانەت چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان و لایەنە سیاسییەکانی کورد و سوننە وەڵامدەرەوەی بن، ئەم جیلە داوای چاکسازی لە سەرجەم پێکهاتەی سیاسی عێراق دەکات، ئەوەی کە بووەتە هۆکاری مانەوەی ئەو دەمووچاوانەی کە هێشتا هەوڵی مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات دەدەن.
موقتەدا سەدر بانگەشەی شۆڕشی چاکسازی لە عێراق دەکات بەڵام ناوبراو یان مانای شۆڕش نازانێت یان لە ناوەڕۆکی چاکسازی تێناگات، ئاژاوەگێڕی، تۆەمەتبارکردن و ڕەتکردنەوەی لایەنەکانی دیکە بووەتە لۆژیکی ئەم ڕۆژانەی سەدر و بەم لۆژیکەوە ناتوانێت جیلی نوێ فریو بدات و ئەوان لە ڕیزی لایەنگرانی خۆی کۆبکاتەوە. جیاوازیی نییە کە چ سەدر و چ لایەنێکی دیکە، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی جیلی نوێ بە فەرمی نەناسرێت و هاوپەیمانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان نەک مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە حزبی و تائیفییەکان پێک نەهێندرێت، دۆخەکە بەم ئاڵۆزییە بەردەوام دەمێنێتەوە.
نووسەر: جەلال خۆش چهرە / سەرچاوە: دیپلۆماسی ئێرانی / وەرگێڕان: جام کوردی