بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی خۆیی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: پەرلەمان نوێنەری گەلە و ئەو خەڵکەش کە کۆبوونەتەوە، بەشێک لە گەلن کە بە هیچ شێوازێک ناتوانین داواکارییەکەی ئەوان بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان کە لە پەیامەکەی موقتەدا سەدردا هاتووە لە بەرچاو نەگرین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕەزامەندیمان لە سەر بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکان بە دیاریکردنی کاتێک بۆ ئەو پرۆسەیە بە کۆدەنگی، لە پێناو دەستپێکردنەوەی پرۆسە دیمۆکراسییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و لێک تێگەیشتن و مسۆگەربوونی یەکڕیزی نیشتمانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات هەیە./.